بەریتانیا ئەم باجە لەسەر پەنابەران دوو هێندە زیاد دەکات

ڕۆژنامەی “The Times” بەریتانی ئاشکرای کرد، کە حکومەتی بەریتانیا بەنیازە باجی ساڵانەی خزمەتگوزاری تەندروستی نیشتمانی لەسەر پەنابەران دوو هێندە زیاد بکات.

ڕۆژنامەکە لە ڕاپۆرتێکدا دەڵێ، ئەو ڕێوشوێنە لە ژێر پلانەکانیدایە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی زیادبوونی فشارەکان لەسەر خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان، هاوکات هەردوو وەزارەتی تەندروستی و ناوخۆ، لە ئێستادا پێداچوونەوە بە ژمارەیەک بژاردە دەکەن بۆ بەرزکردنەوەی بەرچاوی باجی تەندروستی بۆ کۆچبەران، کە ساڵانە 624 پاوەند تێدەچێت بۆ لانیکەم 1200 پاوەند.

ئەو پلانانەی کە چاوەڕوان دەکرێت لە هەفتەکانی داهاتوودا پێشکەش بە وەزارەتی خەزێنە بکرێن، ڕێگایەکە بۆ بەرزکردنەوەی سەدان ملیۆن پاوەند لە داهاتی زیاتر بۆ NHS لە کاتێکدا توانا و سەرچاوەکانی لە ژێر فشاری زیاتردان.

هەردوو وەزارەت لێکۆڵینەوە لەسەر ئەوەی ئایا باجی زیادە بۆ کۆچبەرە بەتەمەنەکان زیاد دەکرێت، یا نا، بەوپێیەی زیاتر سەردانی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان دەکەن.

جێی باس، لە بەریتانیا، ئەم باجە بەسەر زۆربەی ئەو هاوڵاتییە بیانییانە جێبەجێ دەکرێت کە دێن بۆ کارکردن، یا خوێندن، یان مانەوە لەگەڵ خێزانەکانیان بۆ ماوەی شەش مانگ یان زیاتر.

ڕەنگە بە دڵت بن