دادگای شاری بولاخی کانتۆنی زیورخی باکووری سویسرا، سزای زیندانی و دەرکردنی لەو وڵاتە بەسەر پەنابەرێدا سەپاند.
پەنابەرێکی تەمەن 39 ساڵی کوردی رۆژئاوا، بە تۆمەتی هەراسانکردنی سێکسی و، شۆفێریکردن لە ژێر کاریگەری کحولدا تاوانبارکرا، دادگاش بڕیاری 40 مانگ زیندانی بە سەردا سەپێندرا، هاوکات بۆیشی نییە دوای تەواوبوونی سزاکەی، تا 7 ساڵیش بۆی نییە بچێتە خاکی سویسراوە.
بە گوێرەی بڕیارەکەی دادگا، پەنابەرەکە لە گازینۆیەکی لیختنشتاین، چاوی بە ژنێک کەوتووە و دوای ئەوەی پێکەوە کاتیان بەسەر بردووە، پێشنیاری ئەوەی کردووە کە بیبات بۆ ماڵەوە.
دادگاکە ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای ئەوەی بە ئوتۆمبێل ئافرەتەکەی بردووە، پەنابەرەکە سوور بووە لەسەر ئەوەی سێکسی لەگەڵ بکات، ئەو ئوتۆمبێلەکەی زۆر بە خێرایی بەرەو دارستانێکی نزیک لێخوڕیوە و، هەوڵیداوە هێرش بکاتە سەر قوربانییەکە، چونکە بەو کارە رازی نەبووە، ئیدی تۆمەتبارەکە پاڵی بە ژنەکەوە ناوە بۆ دەرەوە و دواتریش مۆبایلەکەی دزیوە.
ئەو پەنابەرە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی “Tages-Antzeiger”ی سویسری ڕایگەیاند، کە منداڵی هەیە و هیوادارە لێیان جیا نەبێتەوە.