پەنابەرێکی توندڕەو پێش ئەوەی تاوانەکە ئەنجام بدا دەستگیرکرا

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئەڵمانیا دەڵێن، پۆلیس پەنابەرێکی تەمەن 27 ساڵیان لە شاری هاربۆرگی ویلایەتی ساکسۆنیا، بە گومانی دانانی پیلان بۆ ئەنجامدانی هێرشێکی تیرۆریستی دەستگیرکردووە.

بە گوێرەی گۆڤاری دێر شپیگڵ، هێزێکی پۆلیس هێرشیان کردۆتە سەر کامپێکی پەنابەران لە نزیک شاری هاربۆرگ کە تۆمەتبارەکەی تێیدا دەژی و دەستگیریان کردووە، ئەوەش دوای ئەوەی زانیارییان لە دەزگای هەواڵگری بیانییەوە پێگەیشتووە، کە ئەو پەنابەرە سورییە ئیسلامییەکی توندڕەوە و پیلانی هێرشێکی تیرۆریستی داڕشتووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەو زانیارییانە گەیشتوونەتە دەزگای پاراستنی دەستووری ئەڵمانیا، کە داوایان لە پۆلیس کردووە دەستگیرکردنەکە ئەنجام بدەن. جەختیشی کردەوە پۆلیس هیچ چەک و تەقەمەنییەکیان نەدۆزیوەتەوە دوای ئەوەی لە شوێنی نیشتەجێبوونی تۆمەتبارەکەدا گەڕاون.

بە گوێرەی ڕۆژنامەی Der Spiegel، تۆمەتبارەکە داوای لە هاوڕێکانی کردووە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا پەیوەندی پێوە بکەن پێش ئەوەی هەموو هەژمارەکانی دابخات. بەبێ وردەکاری زیاتر.

بەڵام گۆڤاری ئەڵمانی ئاماژەی بەوەدا کە چاوەڕوان دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پۆلیس ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لەسەر کەیسەکە ڕابگەیەنێت.

ڕەنگە بە دڵت بن