وڵاتێکی ئەوروپی دیپۆرتکردنەوەی بە کۆمەڵ ئەنجام دەدا

سوید هەنگاو بۆ دامەزراندنی سەنتەرێکی بە کۆمەڵی ئەو پەنابەرانەی کە داوای مافی پەنابەرێتییان ڕەتکراوەتەوە دەنێت، تا لە نزیکترین کاتدا دیپۆرتی وڵاتەکانی خۆیانیان بکەنەوە.

وەزیری کۆچبەری سوید ماریا شتاینەرگارد ڕایگەیاند، ئەو کەسانەی داوای مافی پەنابەرێتییان ڕەتکراوەتەوە، دەبێت بزانن کە ناتوانن لە سوید بمێننەوە، دەزگای کۆچ بە زووترین کات دەست بە دامەزراندنی ناوەندەکانی دەرکردن دەکات.

وەزیر ڕوونیکردەوە کە لە ساڵی 2022 دا، 74٪ی ئەو پەنابەرانەی داوای مافی پەنابەرێتیان کردووە، ڕەتکراونەتەوە، بۆیە پێویستە ئەو کۆچبەرانە دیپۆرت بکەنەوە.

وتیشی، ئەو بیرۆکەیەی ئێستا کاری لەسەر دەکەن، ئەوەیە، کە ئەوانەی لەسەر دەزگای کۆچ دەژین و لە خانووبەرەی تایبەتدان، ئەوا دەگوازرێنەوە بۆ ناوەندەکانی دەرکردنی بەکۆمەڵ، حکومەت دەیەوێت کۆتایی بە کێشەی ئەو پەنابەرانە بهێنێت کە بەردەوامن لە مانەوەیان لە سوید بەبێ مافی یاسایی.

ڕەنگە بە دڵت بن