ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی- دیسلدۆرف بەشداری یادی 34 ساڵەی تیرۆرکردنی قاسملوویان کرد

رۆژی شەممە رێکەوتی 15ی07ی2023، لە شاریKöln\ Elmanya شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە NRW دیسلدۆرف، بە سەرپەرشتی عەبدوڵا جندی بەرپرسی ناوەند و کارگێڕانی ناوەند، بەشداری یادی 34 ساڵەی تیرۆرکردنی سەرکردەی کورد (دکتۆر عەبدولڕەحمان قاسملوو)یان کرد.
لە یادە خەمناکەکەدا وتاری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-دیسلدۆرف، خوێندرایەوە، هاوکات چەندین وتاری دیکەش لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستان-ئێران و پارت و کۆمەڵە و رێکخراوی کوردستانی خوێنرانەوە و، هەر هەموویان پڕۆتستۆی ئەو کارە تیرۆرستی و چەپەڵەیان کرد کە لەلایەن رژێمی فاشستی ئێرانەوە ئەنجام درا.
جەختیش لەوە کرایەوە کە ئەم رژێمە فاشیستە، بەمجۆرە کردەوانەی ناتوانێت ڕێڕەوی خەبات و شۆڕشی گەلی کوردستانمان رابگرێت، بەڵکو زیاتر و پتر، تین و جۆشی گەلەکەمان گڕتر دەکات لە سەر خەبات و بزاڤمان بۆ بە دەستهێنانی مافە رەواکانی گەلی کوردستان.

ڕەنگە بە دڵت بن