توێژینەوەیەکی نوێ: ژنان زیاتر لە پیاوان ناپاکی دەکەن

بۆ ماوەیەکی زۆر لە مێشکدا جێگیر بووە، کە پیاوان زۆرترین مەیلیان بۆ ناپاکی کردن لە هاوژینەکانیان هەیە، بەڵام پێدەچێت ئەو بیرۆکەیە بە تەواوی بگۆڕدرێت، ئەوەش دوای ئەوەی توێژینەوەیەکی ئەم دواییە دووپاتی کردەوە، کە درایڤی سێکسی مێینە بۆ ماوەیەکی زۆر دەمێنێتەوە و، تەنانەت بەدوای زیاتردا دەگەڕێت، کاتی ئەوە هاتووە لە هەموو ئەو شتانەی، کە لە مێشکماندا جێگیر بووە سەبارەت بە ژن و پیاو، لەسەر بابەتی پەیوەندی و ناپاکیدا بگۆڕین.

زۆرجار دەنگۆی ئەوە هەیە کە پیاوان زیاتر لە ژنان دەیانەوێت ناپاکی بکەن و هاوژینەکانیان چەواشە بکەن، بەڵام توێژینەوەیەکی نوێ پێشنیاری کردووە، کە ڕەنگە ئەمە بە هیچ شێوەیەک راست نەبێت.

مرۆڤناس و نووسەری پەرتووکی Untrue وینسدەی مارتن، وتی نوێترین توێژینەوە لەسەر مێیبیدۆ، پێشنیاری ئەوە دەکات کە بە پێچەوانەی بیروباوەڕی بەناوبانگەوە، درایڤی سێکسی مێینە بۆ ماوەیەکی درێژ و تەندروست و زیاتر دەمێنێتەوە.

مارتن، وتی: “ژن حەزی لە سێکس نییە لە پیاوان، بەڵام بێزار دەبن لە لێکچونی سێکسی، یا هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ یەک کەسدا”.

مارتن لەکتێبەکەیدا سەبارەت بە خیانەتی ژنان، چاوپێکەوتنی لەگەڵ دەیان زانای کۆمەڵایەتی و توێژەری سێکسی و مرۆڤناسی بۆ گەیشتن بە ڕاستی دەربارەی سێکسی مێینە کردووە.

مارتن بەگوێرەی جەستە و ڕۆح ڕوونی کردەوە: “ئارەزوویەکی خۆڕسک ئەوەیە کاتێک لەناکاو دەچێتە مێشکتەوە، کە ئێستا سێکس کردن باش دەبێت، ئەوە هەستێکە کە لەناکاو وەک برسێتی یان تینوێتی دێت.

ئەوەش دەخاتە ڕوو، کە ئارەزوویەکی وەڵامدەرەوە، یا هاندراو، کاتێ روودەدات، کە شتێک بیرۆکەی سێکس لە کەسێکدا هاندەدات، وەک سەیرکردن، یا خوێندنەوەی شتێک، یا کاتێک هاوکارەکەت لەلای تۆ دەجوڵێتەوە، وتیشی: “ئێمە ئەو بیرۆکەیەمان لە مێشکی خۆماندا چەقاندووە، کە پیاوان ئەوانەن کە زۆر شەهوەتبازن، ئەمە ڕاست نییە”.

مارتن دەڵێت، ئەو ئەفسانەیەی کە ژنان بەهۆی سۆزەوە ناپاکی لە هاوژینەکانیان دەکەن، لە کاتێکدا پیاوان بە هۆی سێکسییەوە ناپاکی لە هاوژینەکانیان دەکەن، ئەو توێژینەوەیەکی زانکۆی ویلایەتی میسۆری لەسەر کۆمەڵێک ئافرەت دەکات، کە بە تایبەتی ماڵپەڕی ئاشلی مادیسۆنیان بەکارهێناوە بۆ ناپاکی.

توێژینەوەکە ڕووناکی دەخاتە سەر ئەو ژنانەی، کە شوێنی بەناوبانگی ژوانکاری کەنەدی، ئاشلی مادیسۆن بەکاردێنن بۆ ئەوەی بە نهێنی هاوسەرگیری لەگەڵ پیاوە خێزاندارەکان بکەن، کە لە ڕێگەیەوە ناپاکیان لە هاوژینەکانیان کردووە، ئەوەش دوای دۆزینەوەی خەڵکی بە گەڕان لەناو سایتەکە و، دواتر چاوپێکەوتنیان لەگەڵیان ئەنجامداوە.

توێژینەوەکە بەشێوەیەکی زانستیانە ئەو بیرۆکەیە لادەبات، کە ژنێک تەنیا ناپاکی دەکات، یا خیانەتی لێ دەکات کاتێ لە پەیوەندیەکانی نادڵنیایە، بۆیە بەدوای پەیوەندی سۆزداریدا دەگەڕێت، نەک دڵخۆشی سێکسی.

مارتن، وتیشی: “ئەو ژنانەی کە لێکۆڵینەوەیان کردووە، چوون بۆ شوێنەکە و پڕۆفایلێکیان دروستکرد و کاندیدەکانیان تاقیکردەوە، بەتایبەتی چاویان پێیکەوتوون و تەنانەت تاقییان کردوونەتەوە، ئەمە پرۆسەیەکی ئەنقەست و زۆر ڕێکخراو بوو. ویستیان جگە لە هاوسەرەکانیان، هاوبەشێکی دیکە بدۆزنەوە بۆ ئەوەی سێکس بکەن.

ئەو کچە ئەوەشی وت: “ئەو ژنانە گلەییان لە هاوسەرگیریی بێ سێکس و بێ هەستکردن بە خۆشەویستی کردووە و، بە سادەیی ویستویانە ئەو شتانە بەدەست بهێنن، کە ناتوانن لە ماڵەوە بەدەستی بێنن، ئەم ناپاکیانە ڕێگایەک بوون بۆ مانەوەیان لە پەیوەندییە سەرەتاییەکانیان”.

مارتن لە کۆتایدا وتی: “ئێستا توێژەرانی سێکس، دەتوانن دڵنیا بنەوە کە ژنان بە سادەیی پێویستیان بە هەمەچەشنیی و نوێبوونەوە هەیە لە ئەزموونی سێکسیدا زیاتر لە پیاوان”.

ڕەنگە بە دڵت بن