پەنابەرێک کە فەرمانی دەرکردنی بۆ دەرچوبوو، لە پەنجەرەی نەخۆشخانەیەکەوە هەڵدێت، ئەوەش لە کاتێکدا بووە بۆ چارەسەری پزیشکی بردرابووە ئەوێ.
بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی پەنابەرێک دەبرێتە نەخۆشخانەی مۆلنداڵی ڕۆژئاوای سوید، لە کاتێکدا ئەو پەنابەرە فەرمانی دیپۆرتکردنەوەی دەرچووە، لە نەخۆشخانەکە هەڵدێت.
بەرپرسی ڕۆژنامەوانی ئاژانسی کۆچ گیسپەر تینگروت، بە ڕۆژنامەی یۆتۆبۆری پۆستی ڕاگەیاند، پەنابەرەکە لە ناوەندێکی دەستبەسەرکردندا بووە و بە ئوتۆمبێلی فریاکەوتن گوازراوەتەوە نەخۆشخانە، لەناکاو لە پەنجەرەکەوە بازدەدا و هەڵدێت، بەڵام دواتر لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر دەکرێتەوە.