بەریتانیا لە دوای شکستی ناردنی کۆچبەران بۆ رواندا ئەم کارە دەکات

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاشکرایان کرد کە وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا، پلانی هەیە 306 ملیۆن پاوەند (نزیکەی 390.42 ملیۆن دۆلار) بۆ بەڕێوەبردنی سێ ناوەندی نوێی زیندانیکردنی کۆچبەرانی نایاسایی دابین بکات.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی “The Independent”، وەزارەت بە دوای بەڵێندەران دەگەڕێت بۆ بەڕێوەبردنی سێ شوێنی جیاواز، ئەوەش بەهۆی زیادبوونی لێشاوی کۆچبەران بۆ ناو وڵاتەکە.

دوو لەو ناوەندانە میوانداری 360 کۆچبەر دەکەن بە تێچووی 108 ملیۆن پاوەند (نزیکەی 138 ملیۆن دۆلار) و، سێیەمیان میوانداری 300 کۆچبەر دەکات بە تێچووی 90 ملیۆن پاوەند نزیکەی 115 ملیۆن دۆلار.

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا وتی: “ئێمە پابەندین بە دوورخستنەوەی پەنابەرە تاوانبارەکان و ئەوانەی مافی ئەوەیان نییە لە بەریتانیا بژین.”

ئاماژەی بەوەشدا، ناوەندەکانی زیندانیکردنی کۆچبەران ڕۆڵێکی گرینگیان لە کۆنترۆڵکردنی سنوورەکانمان هەیە و، چارەسەری زیاترمان دۆزیوەتەوە بۆ فراوانکردنی توانای دەستگیرکردنەکان.

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە حکومەتی بەریتانیا شکستی هێنا لە پلانەکەی بۆ نیشتەجێکردنی کۆمەڵێک پەنابەر لەسەر کەشتی “بابی ستۆکهۆڵم”، دوای ئەوەی بەکتریایەکیان تێدا دۆزییەوە.

جێی باسە، ژمارەی ئەو کۆچبەرانە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا کۆتایی مانگی حەوت گەیشتوونەتە ئەو وڵاتە، دەگاتە زیاتر لە 14 هەزار کۆچبەر.

ڕەنگە بە دڵت بن