گازپرۆم دابینکردنی گاز لە ڕێگەی نۆرد ستریم بۆ ئەوروپا بە تەواوی رادەگرێت

ئەوروپیەکان لە حاڵەتی ئامادەباشی نوێدان، دوای ئەوەی کە پێداویستی گاز لە ڕۆژی چوارشەممەوە لەڕێگەی هێڵی بۆری نۆرد ستریم راگیران، کە کێڵگەکانی سیبریا بە ئەڵمانیا دەبەستێتەوە.

کۆمپانیای گازپرۆم لە لێدوانێکیدا لە تێلێگرام ئەمڕۆ چوارشەممە، گوتی کە بە تەواوی پێداویستی گازەکانی لەڕێگەی هێڵی نۆرد ستریمەوە وەستاندووە، ئەوەش بەهۆی دەستپێکردنی کاری خشتەکراو لەسەر کارگەی پەستانکردنی گازی سەر بە نۆرد ستریم.

ئەو داتایەی کە لەلایەن تۆڕی گواستنەوەی گازی ئەوروپاوە بڵاوکراونەتەوە، ئاماژە بەوە دەکەن کە رۆیشتنی گاز بەتەواوی ڕاگیراوە لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەیانی ئەمڕۆوە لە بۆرییەکە، کە ڕاستەوخۆ کێڵگەکانی گازی سیبریا بە باکووری ئەڵمانیاوە دەبەستێتەوە و، لەوێوە گازەکە هەناردەی وڵاتانی دیکەی ئەوروپا دەکرێت.

بەڵام سەرچاوەکانی وزە لەئێستادا لەدڵی ڕووبەروبوونەوەی نێوان ڕوسیا و وڵاتانی ڕۆژئاوادان، کە بەردەوام مۆسکۆیان تۆمەتبارکردووە بەوەی، کە لە چوارچێوەی شەڕی ئۆکرانیادا گاز وەک چەک بەکاردێنێت.

لەم چەند مانگەی دواییدا، گازپرۆم لەڕێگەی نۆرد ستریمەوە، لە سەدا ٨٠ کەمی کردووە.

کلاوس مولەر، سەرۆکی رێکخەری وزەی ئەڵمانیا، ئاماژەی بەوە کرد کە ئەزموونی ڕابردوو، ئەوە دەردەخات کە ڕوسیا دوای هەموو شتێک، بڕیاری سیاسی دەدا، کە پێیدەوترێت کاری چاککردنەوە.

نرخە بەرزەکان

زیادکردنی ترس لەکەمی سەرچاوەکانی وزە بۆ زستانی داهاتوو لە ئەنجامی کەمبوونەوەی پێداویستی گاز، بەرزبوونەوەیەکی نوێیە لە نرخی کارەبا و، ئەگەری بەرزبوونەوەی پسوڵەی بەکاربەرانی ئەوروپایی لێدەکەوێتەوە.

دێمتری پێسکۆڤ، وتەبێژی حکومەتی ڕوسیا، باسی لە گەڕانەوەی پێداویستییەکان کرد و، وتی کە پایتەختەکانی ڕۆژئاوا سزایان بەسەر ڕوسیادا سەپاندووە، کە رێگە نادەن کاری ئاسایی چاککردنەوە ئەنجام بدرێت.

بۆچوونەکانی پێسکۆڤ دڵنیا نین لە رووناکی ڕووداوەکانی ڕابردوو، لەوانە کاری دە ڕۆژەی چاککردنەوە کە لەلایەن گازپرۆمەوە و لە مانگی تەمووزدا هێڵی بۆری نۆرد ستریم ئەنجام دراون. گرووپەکە دوای کارکردن دەستیان بە پەمپکردنی گاز کرد، بەڵام باری کەمکردەوە، کە ئێستا یەکسانە بە 20 لە سەدی توانای ئاسایی بۆرییەکە.

پێش ئەوەی هێرشەکەی ڕوسیا بۆ ئۆکراینا دەستپێبکات، نۆرد ستریم ساڵانە نزیکەی سێیەکی لە 153 ملیار مەتر سێجای گازی یەکێتی ئەوروپا دەیکڕێت و، پاشان گازی لە ئەڵمانیاوە هەناردەی چەندین وڵاتی ئەوروپای دەکرد.

ڕەنگە بە دڵت بن