بەرپرسێکی ئەوروپی: پێویستە یاسای کۆچ و پەنابەری بگۆڕدرێت

جێنس سپان، جێگری سەرۆکی گرووپی پەرلەمانی یەکێتی مەسیحی وتی: “ئێمە ناتوانین بە دەرکردنی پەبابەران کۆچبەران کەم بکەینەوە”، هەروەها داوای سنووردارکردنی کۆچبەران بۆ ئەڵمانیا دەکات. هەروەها وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەڵمانیا سیگمار گابریێل داوای گۆڕانکاری لە سیاسەتی کۆچ و پەنابەری دەکات.

جێگری سەرۆکی گرووپی پەرلەمانی یەکێتی مەسیحی، گەورەترین گرووپی ئۆپۆزسیۆنی ئەڵمانیا، داوای سنووردارکردنی کۆچبەرانی بۆ ئەڵمانیا کرد. جێنس سپان، ئەندامی دەستەی پارتی دیموکراتی مەسیحی، بە ڕۆژنامەی Bild am Sonntag ی ئەڵمانی ڕاگەیاندووە، ئەڵمانیا پێویستی بە سنووردارکردنی دیاردەی کۆچ و پەنابەرانە کە بە تەواوی کۆنترۆڵ ناکرێت.

ئەو بە پێویستی دەزانێت کە ساڵانە، 300 هەزار بۆ 500 هەزار پەنابەر لە ئەوروپا وەربگرن و ئەو پەنابەرانەش دابەش بکرێن. ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەڵمانیاوە دەردەکرێن لەم دواییانەدا زیادی کردووە، لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا 7،861 کەس لە ئەڵمانیا دەرکراون، ئەمەش نزیکەی 27٪ زیاترە لەو ژمارەیەی کە لە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوودا دەرکراون.

وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەڵمانیا سیگمار گابریێل داوای لە “پارتە دیموکراتەکان” کرد پێکەوە کاربکەن بۆ گۆڕینی سیاسەتی کۆچ. گابرێل کە پێشتر سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی ئەڵمانیا بووە، بە تۆڕی ڕۆژنامەوانی ئەڵمانی ڕاگەیاند، پێویستە ئامادەیی بۆ یارمەتیدان و هاوکاری مرۆیی لە ڕێگەی یاسایەکی ڕوون و جێبەجێکراوەوە بۆ ڕێگریکردن لە کۆچ پەیوەست بکەین.

گابرێل ئەوەشی وتووە، کە دەبێت هەموو ئەو کەسانە بگەڕێنینەوە بۆ ئەو وڵاتەی لێوەی هاتوون، لە هەمانکاتدا، گابرێل جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە پەڕەیەکی تەواوی هاریکاری نوێ لەگەڵ ئەفریقادا هەبێت.

ڕەنگە بە دڵت بن