بەم دوو کارە دەتوانی داوای رەگەزنامەی ئەڵمانی بکەیت

حکومەتی ئەڵمانیا پڕۆژە یاسایەکی بۆ ئاسانکردنی ڕێوشوێنەکانی پێدانی رەگەزنامەی وڵاتەکەی بە کۆچبەران پەسەند دەکات.

ئەم یاسایە پێداویستییەکانی وەرگرتنی رەگەزنامەی ئەڵمانی ئاسان دەکات، بەپێی ڕێوشوێنە نوێیەکان، دەکرێت دوای مانەوەی هەر پەنابەرێک بۆ ماوەی پێنج ساڵ لە جیاتی هەشت ساڵ رەگەزنامەی ئەڵمانی وەربگرێت.

ئەو کەسانەی تێکەڵی کۆمەڵگای ئەڵمانی دەبن و فێری زمانی ئەڵمانی دەبن، تەنیا دوای سێ ساڵ دەتوانن داوای وەرگرتنی رەگەزنامە بکەن.

داواکاران پێویستە سەلماندنی ئەوە بکەن کە پشت بە یارمەتی دەوڵەت نابەستن و کاری سەربەخۆی خۆیان هەیە.

جێی باسە، هەموارکردنەوەی یاساکانی هاوڵاتیبوونی ئەڵمانیا یەکێک بوو لە بەڵێنە سەرەکییەکانی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵتز، کاتێک هاوپەیمانێتی حکومەتەکەی لە کۆتایی ساڵی 2021 دا دەسەڵاتی گرتە دەست.

س،ح

ڕەنگە بە دڵت بن