لە25ی ئابی ١٩٨٨ ڕژێمی پێشووی فاشستی عێراق لە هەشتەمین قۆناخدا بەمەبەستی لەناوبردنی گەلی کوردستان ئەنفالی بەدناوی لە دەڤەری بادینانی دەستپێکرد
لەساڵیادی ٣٥ ساڵەی ئەنفالی بادیناندا ،کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەڕێز و شکۆوە یادیان دەکاتەوە ،و داواکارین کە حکومەتی عێراق تەواوی قەرەبووی کەسو کاری قوربانیان بگەرێتە ئەستۆی خۆی .
لەم یادە خەمگینەدا کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لەهەوڵەکانی خۆی لەگەڵ ناوەند و ڕێکخراوەکان ودڵسۆزانی گەلی کوردستان لە پەرلەمانی وڵاتانی دەرەوە بەردەوامە بۆ ئەوەی ئەنفال و کۆمەڵکوژی گەلی کوردستان لە سەردەمی ڕژێمی پێشوو بەجینۆساید بناسنێت .
درود و سڵاو بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ئەنفالی دەڤەری بادینان و گشت شەهیدانی کوردستان
کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی
٢٥ی ئابی ٢٠٢٣