پاسەوانی کەناراوەکانی تورکیا ڕزگارکردنی نزیکەی دەیان کۆچبەری ڕاگەیاند، کە هەندێکیان بە زۆر گەڕێندراونەتەوە بۆ ئاوەکانی تورکیا.
فەرماندەیی پاسەوانی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، 140 کۆچبەریان لە دەریای ئیجە ڕزگارکردووە، دوای ئەوەی بەرپرسانی یۆنان بەلەمەکانیان لە ویلایەتەکانی بۆدرۆم و دالمان ڕاگواستۆتەوە نێو ئاوەکانی تورکیا، هەموو کۆچبەرەکان بە سەلامەتی گوازراونەتەوە بۆ بەندەری موگلا.
لە بەیاننامەکەدا ئەوەش هاتووە، یەکەکانی پاسەوانی کەناراوەکان نزیکەی 57 کۆچبەری دیکەیان لە بەلەمێکی لاستیکی و لە کەناراوەکانی پارێزگاکانی دیکیلێ و چیشمێی پارێزگای ئیزمیر رزگارکردووە.
هاوکات 67 کۆچبەری دیکە لە کەناراوەکانی پارێزگاکانی کوساداسی و دیدیمی پارێزگای ئایدین رزگار کراون.
لە ئۆپەراسیۆنێکی جیادا، پاسەوانی کەناراوەکانی تورکیا 10 کۆچبەری دیکەی ڕزگارکردووە، کە لە دەریادا دەڕۆیشتن دوای ئەوەی بزوێنەری بەلەمەکەیان لە کەناراوەکانی ناوچەی گۆمیکی پارێزگای بالیکێسر تێکشکاوە.