ژیری دەستکرد شۆڕشێکی نوێی تەکنەلۆژیا


عەلی جمال

ژیری دەستکرد بریتییە لە تیۆری و پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی کۆمپیوتەر کە توانای هەبێت چارەسەری کێشەکان بکات و هەندێک ئەرک ئەنجام بدات کە پێویستی بە زیرەکی مرۆڤە، بۆ نموونە تێگەشتن لە کەسی بەرامبەر، ئەنجامدانی گفتوگۆ، و زیاتریش، واتە بە کورتی هەموو ئەو شتانەی کە پێویستی بە مرۆڤێک و ژیرییەکەی هەیە بۆ ئەوەی ئەنجامی بدات، ژیری دەستکرد بریتییە لەوەی ئەو ئەرکانە لە ڕێگەی پرۆگرام کردن بە ئامێرێکی دیکە ئەنجام بدرێت

ئەم جۆرە تەکنەلۆژیایە لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 1965 دەرکەوت بۆ یەکەمین جار، لەسەر دەستی کۆمەڵێک زانای تەکنەلۆژی و بیرکاری ئەو سەردەمە، کۆبوونەوە لەسەر بیرۆکەیەک، بیرۆکەکە بریتی بوو لەوەی کۆمپیوتەرێک درووست بکەن بە ڕاستی بیر بکاتەوە!، نەیاندەزانی ناوی چییە و چۆن کار دەکات!، بەڵام گفتوگۆکەیان لەوێ ئەو پریشکەی دروست کرد کە شتێکی لەو شێوەیە دەکرێت بوونی هەبێت!، پاش ئەوە بەرزی و نزمی زۆر بەسەر دۆخی ئەم بیرۆکەیەدا هات و بۆ ماوەی چەند ساڵێک بیرۆکەکە بە بێ بنەما و پڕ و پووچ نیشان درا، تاوەکو دواجار لەگەڵ سەردەمی مۆدێڕندا زانرا یەکێک بووە لە گرنگترین و باشترین داهێنانەکانی تەکنەلۆژی و ئەوەتا ئێستا زۆرینەی شتەکان لە ڕێگەی ژیری دەستکردەوەیە!

ژیریی دەستکرد، دەتوانیت سەیری فۆرمی کارکردنەکەت بکات. بەڵام لە هەمان کاتدا، ناتوانێت سەیری هەژماری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و دەربڕینەکانی ڕوخسارت بکات و بە هۆی ئەوانەوە لە کارەکەت دەرت بکات؟

چەندین ئامڕازی هەمەجۆر بە کار دێن بۆ دەرخستنی توانای کارکردنی کەسێک لە لایەن کۆمپانیاکانەوە. ڕۆڵی ژیریی دەستکردیش لەم بابەتەدا ڕۆژ بە ڕۆژ گەورەتر دەبێت.

ڕاستە کە ژیریی دەستکرد دەتوانێت سەیری فۆرمی کارکردن بکات و بە ئاسانی لێی تێبگات، بەڵام لە هەمان کاتیشدا، دەتوانێت تەواوی زانیارییە سەرهێڵە تایبەتییەکانی کەسەکە، بپشکنێت و بە پشتبەستن بەو زانیارییە تایبەتییانە بڕیار لەسەر کەسەکە بدات. بە تایبەت چاوپێکەوتنی سەرهێڵ لە ئێستادا زۆر بەرەوپێش چووە. ژیریی دەستکرد دەتوانێت بە ئاسانی سی ڤیی کەسەکان شی بکاتەوە و تەنانەت لە ڕێگەی جووڵەی ڕوخساریشیانەوە دەری بخات کە ئایا ئەم کەسانە، ڕاست دەڵێن یان درۆ. یان ئەگەر کارمەندێک لە کارەکەی دڵخۆش نەبێت، لەوانەیە ژیریی دەستکرد زووتر لە کارمەندەکە ئەم ڕاستییەی بۆ دەربکەوێت. واتە بەردەوام چاودێریی کارمەندەکان بکات، تا بزانێت کامیان ئەگەری بێزاربوون و وازهێنانی لە کارەکەی هەیە.

ئەگەر کۆمپانیاکان بتوانن سوود لە ئەلگۆریزمێکی ژیریی دەستکرد وەربگرن، بۆ دامەزراندنی تۆ، ئەوا دڵنیا بە کە توانای ئەوەیشیان هەیە لە هەمان کار دەرت بکەن، بە ئەلگۆریزمێکی تر. سیستەمە ئۆتۆماتیکییەکان، لە کۆمپانیا گەورەکانی وەک ئەمەزۆن، دەتوانن ڕێژەی بەرهەمی کارمەندەکانیان بە ئاسانی بزانن. هەروەها لێکۆڵینەوەیەکی تایبەت بە بازرگانیی ئەلیکترۆنی ئەوەی دەرخستووە، کە ژمارەی ئاگادارکردنەوەکان لە هەڵە و فێڵکردن لە ئیشەکاندا، لە لایەن ژیریی دەستکردەوە ڕێژەکەی زۆر بەرزتر بووە.
زیرەکی دەستکرد و ئەو ئەلگۆریتمانەی کە وادەکات ئەم زیرەکییە کار بکات لە لایەن مرۆڤەوە داڕێژراون، وا دەکات کۆمپیوتەر فێربێت لەگەڵ دەوروبەری خۆی بگونجێنێت و فێر بێت و گەشە بکات، بەڵام لە کۆتاییدا هەر لە لایەن مرۆڤەوە درووست کراوە، زیرەکی مرۆڤ توانایەکی زۆر زیاتری هەیە لە زیرەکی ژیری دەستکرد، بە تایبەتی لە بابەتی کۆمەڵایەتی، بۆ نموونە قورس دەبێت بە بەکارهێنانی ژیری دەستکرد ئامێرێک درووست بکرێت تەواوی نەریتە کۆمەڵایەتییەکانی ژیانی کەسێک بزانێت و لەگەڵ کۆمەڵگاکەی رێک بکەوێت! و زۆر باسی تر، لە کۆتاییدا ژیری دەستکرد خاوەنی IQ نین، ئەمانە و هۆکاری دیکە وادەکات زۆر جیاواز بێت لە زیرەکی مرۆڤ، زۆر لایەنی بیرکردنەوە و بڕیاردان هەن کە ژیری دەستکرد ناتوانێت شارەزای بێت بە سادەیی، هەستەکان شتێک نین کە ئامێرێک ڕا بهێنیت بۆی، بە کورتی بیری مرۆڤ زۆر لەوە گەورەترە لە ئامێرێکدا کۆ بکرێتەوە! هەر خۆی درووستی کردووین و هەر خۆی دەزانێت چۆن
زیرەکی دەستکرد بە سەدان شێوە لە هەموو دەوروبەرمان بەکاردەهێنرێت، جیهانی ئێمەی گۆڕیوە و ژیانی ئێمەی ئاسانتر و سەرنجڕاکێشتر کردووە، هەندێک لەو بەکارهێنانە زۆرانەی AI کە ڕەنگە بیستبێتت بریتین لە:
1- ناسینەوەی دەنگ.

2- ئۆتۆمبێلە خۆلێخوڕەکان.

3-چاتبۆتەکان(وەڵامدانەوەی نامەکان بو شێوەیەکی خۆکارانە).

4- بازاڕی کردنی ئۆنڵاین.

5- خزمەتگوزارییەکانی پەخش کردن.

6- لە بواری پزیشکیدا

ئەمە بە کورتی بریتی بوو لە ژیری دەستکرد، ژیری دەستکرد زۆر فراوانترە، بەڵام ئێمە لێرەدا بە سادەیی باسمان لێوە کردووە، لە کۆتاییدا هیچ شتێک لە مرۆڤ بە نرختر نییە و زیرەکتر نییە، بەڵام ژیری دەستکرد شۆڕشێکی تەکنەلۆژییە، دەکرێت لە داهاتوودا بە باشە یان بە خراپە بەکار بهێنرێت

بەڵام هێشتا بیرۆکەی ئەوەی کە ژیریی دەستکرد توانای جێگرتنەوەی تەواوی کارەکانی مرۆڤی هەیە، پرسیار زۆر هەڵدەگرێت. ئەلگۆریزمەکانیش ئەگەری ئەوەیان هەیە کە بە هۆی تاکە وشەیەکی هەڵەوە، هەڵبژاردنێکی باش لە دەست بدەن. ژیریی دەستکرد لە ڕووی ئەوەی کە کۆمپانیاکان پشتی پێ ببەستن بۆ دەرکردنی کارمەندەکانیان، ڕۆڵی ڕۆژ بە ڕۆژ لە زیادبووندایە. بەڵام هێشتا گرنگیی ڕۆڵی مرۆڤ پشتگوێ نەخراوە بە تەواوەتی. کۆمپانیایەکی گەورەی وەک ئەمەزۆن لەم دواییانەدا ئاماژەی بەوەدا کە بەڕێوەبەرەکانیان زیاتر لە ژیریی دەستکرد، ڕۆڵیان هەیە لە دەرکردنی کارمەندەکاندا. کە باس دێتە سەر سەرچاوەی مرۆیی کۆمپانیاکان، ڕۆڵی مرۆڤ تا ئێستایش لە هەموو شتێکی تر لەپێشترە.:

ڕەنگە بە دڵت بن