ئەڵمانیا: ماتۆڕسکیل باوک و کوڕە کوردێک دەشێلێت

لە ئەڵمانیا ماتۆرسکیلێک باوک و منداڵێکی کوردی پەنابەر دەشێڵێت و منداڵەکە گیان لە دەست دەدا.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی “بیڵد”ی ئەڵمانی، منداڵەکە تەمەنی 11 ساڵە و ناوی “ئارام”ە و خەڵکی رۆژهەڵاتن، لەگەڵ باوکە تەمەن 41 ساڵەکەی لە یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێی خوێندندا بووە، کاتێک لەلایەن ماتۆرسکیلێکەوە دەشێلدرێن، ڕووداوەکە بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی منداڵەکە و باوکەکەشی بە سەختی بریندار بووە گوازراوەتەوە نەخۆشخانە.

جێی باسە، ڕووداوەکە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی هامبورگ ڕوویداوە، کاتێ لە پاس دابەزیون ماتۆر سکیل لێیداون.

ڕەنگە بە دڵت بن