کەشتییەکی مرۆیی لە نێوان دوو رۆژدا سەدان کۆچبەری رزگار کردووە

سەدان کۆچبەر هەوڵیان داوە لە دەریای ناوەڕاستەوە بپەڕنەوە بەرەو کەناراوەکانی باشووری ئەوروپا و، کەشتی مرۆیی ڤایکینگ، رزگاری کردوون.

ڕێکخراوی ناحکومی SOS Méditerranee کە کەشتییەکە بەڕێوە دەبات، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، تیمی کەشتییەکەیان توانیویانە لە ماوەی دوو ڕۆژدا، 438 کۆچبەر لە ئاوە نێودەوڵەتییەکانی لیبیا و تونس رزگار بکەن.

ئەو ڕێکخراوە مرۆییە کە بنکەی لە فەڕەنسایە، روونی کردۆتەوە، کە کەشتییەکە 272 کەسی لە ناو 3 بەلەمدا رزگار کردوون و، لە نێویاندا 32 منداڵی بێسەرپەرشت و 9 منداڵ و 5 کەسی کەمئەندام هەبوون، خەڵکی 23 نەتەوەی جیاوازن.

هەروەها پشتڕاستی کردەوە کە 136 کەسی دیکەیان ڕزگارکردوون، دوای ئەوەی یارمەتی چەند بەلەمێکی کێشەداریان داوە و ڕزگاربووانیان چۆڵکردووە بە هەماهەنگی لەگەڵ پاسەوانانی کەناراوەکانی ئیتالیا لە ناوچەی گەڕان و ڕزگارکردنی نێوان تونس و دوورگەی لامپدۆسای ئیتالیا.

کەشتییەکە بەرەو شاری جنۆڤای باکووری ئیتاڵیا دەڕوات، ئەو بەندەرە پارێزراوەی کە لەلایەن دەستەڵاتدارانی ئیتاڵیاوە دیاریکراوە بۆ دابەزاندنی 438 کۆچبەرە ڕزگاربووەکان.

ڕەنگە بە دڵت بن