کاربەدەستانی یۆنان مردنی چوار منداڵ و ژنێکیان ڕاگەیاند دوای ئەوەی بەلەمەکەیان لە کەناراوەکانی ئەو وڵاتە ژێر ئاو کەوتووە.
کاربەدەستانی یۆنان دەڵێن، دوێنێ دوو شەممە، بەلەمێک لە دەریای ئیجەوە بەرەو دوورگەیەکی یۆنان هاتووە، بەڵام ژێر ئاو کەوتووە چوار منداڵ و ژنێک گیانیان لە دەستداوە.
وتەبێژی پاڤلۆس ماریناکیس تەمەنی چوار منداڵەکەی ئاشکرا کرد، کوڕێکی تەمەن هەشت ساڵ و سێ کچی تەمەن 14، 8 و 11 مانگ بوون.
پاسەوانی کەناراوەکان 19 کۆچبەری دیکەیان لەسەر هەمان بەلەم ڕزگارکردووە، کە دواتر بردوویانن بۆ بەندەری سەرەکی شاری میتیلین، بەڵام ڕەگەزنامەی قوربانییەکان، یا ڕزگاربووان ئاشکرا نەکراون.