دەیان کۆچبەر لەناو بارهەڵگرێکدا دەدۆزرێنەوە

پۆلیسی نەمسا دەیان کۆچبەری لە ناو بارهەڵگرێکدا دۆزییەوە، کە تابلۆی پۆڵەندای پێوە بووە.

وەزارەتی ناوخۆی نەمسا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، پۆلیس بارهەڵگرێکیان لە باکووری شاری لینزی نزیک سنووری کۆماری چیک راگرتووە، کە 53 کۆچبەری تێدابووە و، دواتر پاسێکیان هێناوە بۆ گواستنەوەی کۆچبەرەکان بۆ ناوەندێکی زیندانیکردن.

جێی باسە، پۆلیس ئاماژەی بە رەگەزنامەی کۆچبەرەکان نەکردووە.

ڕەنگە بە دڵت بن