دوو خێزانی پەنابەر بە چەقۆ هێرشیان کردووەتە سەر یەکتر

شەڕێکی گەورە لە شاری مولهایمی ویلایەتی ڕاین-ڤێستفاڵیای باکووری ئەڵمانیا لە نێوان ئەندامانی دوو خێزانی گەورەی پەنابەری سوری ڕوویدا.

بەگوێرەی میدیاکانی ئەڵمانیا، ڕۆژی یەکشەممە ناکۆکی لەنێوان هەرزەکارەکانی سەر بە هەردوو خێزانەکە بووە هۆی ئەوەی، ئەندامانی ئەو دوو خێزانە بە چەقۆ لەسەر شەقامێکی شارەکە هێرش بکەنە سەر یەکتر.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە ئەنجامی شەڕەکەدا چوار کەس برینداربوون و گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە، کە لە نێویاندا بە سەختی بریندار بوون، کەسێکی تەمەن 18 ساڵیشیان دەستگیر کراوە.

ڕەنگە بە دڵت بن