حکومەتی بەلجیکا بڕیارێکی نوێی ڕاگەیاند کە بووە هۆی ڕەخنەیەکی بەرفراوان لە وڵاتەکەدا و دەڵێت ئەو پەنابەرە پیاوانەی هاوسەرگیرییان نەکردووە و داوای مافی پەنابەرێتی دەکەن، چیتر شوێنی مانەوەیان پێ نادرێت.
حکومەت لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بەهۆی نەبوونی شوێنی نیشتەجێبوون و زیادبوونی ژمارەی ئەو پەنابەرانەی داوای شوێن دەکەن، لەمەولا شوێن بۆ ئەو خێزانانە تەرخان دەکرێن کە منداڵیان هەیە و داوای پەنابەری دەکەن.
ئەم هەنگاوە دوای ئەوەدێت کە ژمارەی ئەو پەنابەرانەی بەم دواییانە رۆشتوونەتە بەلجیکا و داوای پاراستن دەکەن، ئەمەش فشار دەخاتە سەر سیستمی پەنابەری وڵاتەکە و هەوڵدەدات ڕووبەڕووی ببێتەوە.
هەروەها گرووپەکانی یارمەتی پەنابەران ئیدانەی بڕیارەکەی حکومەت دەکەن و ئەنجومەنی پەنابەرانی فلامەر ئەو ڕێوشوێنانەی بە نایاسایی و نامرۆڤانە ناو برد.
جێی باسە، بە گوێرەی ماڵپەڕی Fedasil، بەلجیکا نزیکەی 100 سەنتەری وەرگرتنی هەیە، کە نزیکەی 34،000 شوێن بۆ پەنابەران دابین دەکات.