بووکی داعش.. دووبارە ئابڕووچوونی بریکارێکی هەواڵگری کەنەدی لە قاچاخچێتی

شەمیمە بێگوم، یا بووکی داعش، ئەو کچە بەریتانییەی کە چەند ساڵێک پێش ئێستا گەشتی بۆ سوریا کردووە و چووە ناو گرووپی تیرۆریستانەوە، لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا مشتومڕێکی بەربڵاوی لە بەریتانیا دروستکرد، ئەوەش دوای ئەوەی وردەکاری نوێ دەرکەوت، کە تێوەگلانی دووسەرەی لەگەڵ دەزگا هەواڵگرییە کەنەدیەکان لە کەیسی بەقاچاخبردنی بێگوم، کاتێ پازدە ساڵ بووە بۆ سوریا، بۆ ئەوەی بچێتە ناو داعشەوە، ئەوەش بە یاوەری دوو هاوڕێی دیکەی.

سیخوڕی کەنەدی

دەرکەوت کە دەزگا ئەمنییەکانی کەنەدی، سیخوڕێکی کەنەدییان بەنهێنی و ئێستا کە دۆزراوەتەوە، لەقاچاخبردنی بووکی داعش، لەکاتێکدا بەریتانیا لەڕووی نێودەوڵەتیەوە بەدوایدا دەگەڕێت.

ئەو زانیاریانەی کە سەرەتا لە کتێبێکی نوێی ڕیچارد کێرباگی، مێژووی نهێنی پێنج چاودا تێدابوو، ئاشکراشی کرد کە حکومەتی کەنەدی زانیاری لەسەر شوێنی ئەو ژنە گەنجە شاردبووەوە، لەوکاتەی پۆلیسی بەریتانیا هۆشداری دەدا بۆ ئەوەی بە ئاشکرا بەدوایدا بگەڕێت.

لە درێژەی بابەتەکەدا، کتێبەکە ئاشکرای کردووە، کە هەواڵگری کەنەدی تا 4 ڕۆژ دوای ئەوەی بەریتانیای جێهێشتووە و، بەرەو سوریا رۆیشتوووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا نهێنییەکی لەگەڵ خۆیدا بردووە.

پۆلیسی بەریتانیا لەوکاتەدا ڕۆڵی محەمەد ئەلڕەشیدی پشتڕاستکردەوە، کە دەرکەوت کەنەدییەکە گرینگترین ڕۆڵی لەقاچاخبردنی کچاندا بینیوە، لەوانە شەمیمە.

دەیان هەڵاتن

جێگای سەرنجە ئەم زانیارییە لە دوای ئەوەی کە بووکی داعش لە چاوپێکەوتنێکی ئەم دواییەدا بە ئاشکرا هاتە دەرەوە، کە پیاوێک بە ناوی محەمەد ئەلڕەشید چاوی بە هاوڕێکانی کادیزە سوڵتانای تەمەن 16 ساڵان و، ئەمیرە عەباسی تەمەن 15 ساڵان لە وێستگەیەکی پاسی ئەستەنبوڵ کەوتووە.

دواتر دەرکەوت کە ئەو دووانە بریکار بوون، کە وردەکاری پاسپۆرتەکەی بێگومیان لەگەڵ کەنەدا هاوبەشکردووە و، دەیان کەسیان لە بەریتانیاوە بە قاچاخ بردووەتە نێو داعش بۆ شەڕکردن.

کتێبی ئاشکراکردنی شاراوەکان

کتێبەکە کە ناوەکەی ئاماژە بە پێنج چاو دەکات، تۆڕێکی هاوبەشی هەواڵگری لەنێوان بەریتانیا و ئەمەریکا و کەنەدا و ئوسترالیا و نیوزلەندا، ئاشکرای کردووە، کە حکومەتی کەنەدی نزیکەی 7 ساڵە دایپۆشیوە و بەنهێنی هێشتوویەتییەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، باڵیۆزخانەی کەنەدی لە ئوردن، بەڵێنی بە ڕەشید داوە، کە لەساڵی 2013 کاتێ داوای مافی پەنابەرێتی کردووە، دوو ساڵ پێش ئەوەی شەمیمە بە قاچاخ ببرێت، کە ئەگەر زانیاری لەسەر چالاکیەکانی داعش کۆبکاتەوە، دەتوانێت رەگەزنامەی کەنەدی بەدەست بهێنێت.

هەروەها تۆمەتبارەکە دانی بەوەدا، نا کە وێنەی پاسپۆرتی ئەو کەسانەی گرتووە کە بۆ کڕینی بلیت ڕوویان کردۆتە نێو داعش، بەڵام لە ڕاستیدا ڕەوانەی بریکارێکی هەواڵگری کەنەدی کردووە.

3 منداڵ هەموویان مردن و ژیانی لە مەترسیدایە

بێگوم کچە قوتابیەکی 15 ساڵەی بەریتانی بوو، کاتێ لەساڵی 2015 لەگەڵ دوو لە هاوپۆلەکانی لە ئەکادیمیای بێتنال گرینی ڕۆژهەڵاتی لەندەنەوە بۆ سوریا گەشتی کرد و چووە ناو گرووپی تیرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامیەوە، تا ئەوکاتەی هاوسەرگیری لەگەڵ توندڕەوێکی هۆڵەندی کرد.

کچەکە لە ساڵی 2019 بە هۆی ئاسایشی نەتەوەییەوە، ڕەگەزنامەی بەریتانی لێ سەندرایەوە.

هەموو هەوڵ و کۆششەکانی بۆ لێخۆشبوون شکستی هێنا، هەرچەندە ژیانی لە کامپەکانی باکووردا لە مەترسیدایە.

ڕەنگە بە دڵت بن