بە هۆکارێکی سەیر چەند کۆچبەرێک ئاشکرا دەبن

پۆلیسی ئەڵمانیا چەند کۆچبەرێکی نایاسایی لە ناو ئوتۆمبێلێکی بچووکدا و لە ویلایەتی باڤاریای نزیک سنووری نەمسا دۆزیەوە.

پۆلیس لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئەو کۆچبەرانە هەوڵیانداوە بە شێوەیەکی نایاسایی بێنە ناو ئەڵمانیاوە کە 11 کەس بوون چەند منداڵێکیان لەگەڵدا بووە.

پۆلیس دەڵێت گەنجێکی تەمەن 18 ساڵیان دەستگیرکردووە کە مۆڵەتی شۆفێری نەبووە، ئەوەش بە تۆمەتی قاچاخچێتیکردنی بەو کۆچبەرانەوە.

بەگوێرەی بەیاننامەکەی پۆلیس، کۆچبەرەکان لەناو ئۆتۆمبێلێکی پێنج کورسیدا دانراون، دوو کەس لە کوشنی پێشەوە و، شەشیان لە کوشنی دواوە و سێ کەسیش لە ناو سندوقەکەدا بوون.

ئەوەی هۆکار بووە بۆ دەستگیرکردنیان روودانی ناکۆکیان بووە لە ناو ئوتۆمبێلەکە بەهۆی تەنگەبەری شوێنەکانیان، ناچار بوون دابەزن و دواتر پۆلیس پێیان بزانێت.

ڕەنگە بە دڵت بن