توێژینەوەیەک: پەنابەرەکان لەم بوارەدا پێش سویدییەکان کەوتوون

ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەکی نوێ لە سوید دەریخستووە کە زۆرینەی کچان و کوڕانی خوێندکارانی زانکۆ کۆچبەرن.

ئەمڕۆ چوارشەممە لەلایەن ڕۆژنامەی DN ی سویدییەوە لێکۆڵینەوەکە بە ناونیشانی “پیشە و بەربەستەکان” بڵاو کراوەتەوە، کە لەلایەن توێژەرانی زانکۆ Jan Iunson و Karina Maud  ئامادەکراوە، تیشک دەخاتە سەر دەستکەوتە پەروەردەییەکانی ئەو گەنجانەی کە پێشینەی کۆچبەرییان هەیە.

توێژینەوەکە ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو گەنجانەی کە پێشینەی کۆچبەرییان هەیە، ڕێژەی تۆمارکردنیان لە بەرنامەکانی زانستی سروشتیدا دوو هێندە کردووە بە بەراورد بە سویدییەکانی تر.

ئەو گەنجانەی کە پێشینەیەکی کۆچبەریان هەیە لە هاوتا سویدییەکانیان زیاتر بوون لە بەدەستهێنانی بڕوانامەی خوێندنی باڵا.

بەپێی ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەکە، ۳۳٪ی ئەو کچانەی لە سوید لە دایک و باوکێکی پەنابەر لە دایکبوون، بڕوانامەی زانکۆیان وەرگرتووە، لە بەرانبەریشدا ۲۸٪ی ئەو کچانەی لە بنەڕەتدا سویدیین وەریانگرتووە. ئەو کوڕانەی لە دایک و باوکی پەنابەر لەدایک بوون 17٪ و، کوڕە سویدییەکانیش 15٪.

ڕەنگە بە دڵت بن