بۆ ڕێگریکردن لە ساختەکاری یارمەتی کۆمەڵایەتی (سۆسیال) لە سوید بۆ بێکاران و ئەو خێزانانەی داهاتیان سنووردارە، حکومەتی وڵاتەکە کار بۆ جێبەجێکردنی ڕێوشوێنی توند بۆ لەناوبردنی ئەم دیاردەیە دەگرێتە بەر، وەک نەهێشتنی یارمەتی هەمیشەیی.
بەگوێرەی میدیا ناوخۆییەکان، بەرپرسانی حکومەت ڕۆژی چوارشەممە ڕایانگەیاند، حکومەت ڕێوشوێنی نوێ بۆ بڕینی سۆسیالی ئەو کەسانەی فێڵیان لە هاوکاری کۆمەڵایەتی کردووە، دەگرێتە بەر.
حکومەت دەیەوێت یارمەتییەکانی وەک (یارمەتی کۆمەڵایەتی، یارمەتی نیشتەجێبوون و بیمەی فورشکانا کاسا – بیمە) بۆ هەموو ئەوانەی ساختەکارییان بۆ وەرگرتنی ئەم یارمەتییە کردووە، دەبڕێت.
ئەم هەنگاوەی حکومەتی سوید دوای ئەوە دێت کە ڕاپۆرتەکانی ئەم دواییانە ئاشکرایان کرد کە فێڵکردن لە یارمەتییەکان، ساڵانە دەگاتە حەوت ملیار کڕۆن (587 ملیۆن یۆرۆ).
کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، وەزارەتێکی حکومەتی سوید باسی لە “پێشێلکارییەکانی هاوکاری کۆمەڵایەتی” کرد و بە بەربڵاو ناویان برد.
ئەو پێشنیار و کردارانەی کە حکومەتی سوید کاری بۆ دەکات بەم زووانە جێبەجێی دەکات بریتین لە:
پێش هەموو شتێک:
یەکەم:
سندوقی بیمەی Försäkringskassan و دەستەڵاتی خانەنشینی و دەستەڵاتی پاڵپشتی لێکۆڵینەوە (CSN) و دەزگای کۆچ و نووسینگەی کار بەیەکەوە ببەستنەوە لە بەرپرسیارێتی هاوبەش و ئاڵوگۆڕکردنی زانیاری و داتا بۆ دۆزینەوەی دەستکاریکەرانی ئەم هاوکارییە.
دووەم:
جێبەجێکردنی سیستەمێکی کۆتایی بڕینی یارمەتی بۆ هەر کەسێک کە بۆ بە دەستهێنانی یارمەتی فێڵی کردبێت.
سێیەم:
ناچارکردنی دەستەڵاتداران بۆ کارکردن لەسەر بنەمایەکی ڕێکخراو بۆ ڕێگریکردن لە تاوانی ساختەکاری لەسەر یارمەتی کۆمەڵایەتی.
چوارەم:
فراوانکردنی دەستگەیشتن لەلایەن سندوقی بیمە و دەستەڵاتی خانەنشینی بۆ زانیاری دەربارەی تاکەکان لە دەستەڵاتداران و بانکەکان و خاوەنکارەکان، ئەوەش لە حاڵەتی پێشێلکاری گومانلێکراو لە دەستگەیشتن بە یارمەتی کۆمەڵایەتی.
جێی باسە، ماوەیەک بەر لە ئێستا دەستەڵاتدارانی سوید رایانگەیاند، ئەوانەی کە فێڵیان کردووە و بۆ وەرگرتنی هاوکاری مانگانە (سۆسیال) زۆرینە پەنابەرانن و نایانەوێت کار بکەن و دەیانەوێت بۆ خۆشبەختی ژیانیان کار نەکەن و لەسەر سۆسیال بژین.