شەڕێکی توند لە نێوان ژمارەیەک کۆچبەران لە نزیک شاری کالێی باکووری فەڕەنسا ڕوویدا و، بووە هۆی برینداربوونی دوو کەس. دەستەڵاتدارانی خۆجێی پۆلیسیان نارد تا پێکدادانەکە راگرن.
بەرپرسانی فەڕەنسا فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و هەلیکۆپتەر و نزیکەی 30 سەرباز و 15 ئەفسەری پۆلیس و چەند بارهەڵگرێکی ئاگرکوژێنەوەیان نارد بۆ شارۆچکەی Publing، بەگوێرەی دەستەڵاتداران، نزیکەی 100 کۆچبەری سودانی و کوردی باشوور و ڤێتنامی لە شارۆچکەی پوبڵینگ بووەتە شەڕیان.
کاربەدەستان لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند کاتێک پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە، نزیکەی 50 کەس هێشتا لە ناوچەی پێکدادانەکاندا بوون، لە کاتێکدا ئەوانی دیکە هەڵهاتوون.
کۆچبەرێکی سودانی و کوردێکی باشووری تەمەنی بیست ساڵی، لە شەڕەکەدا بریندار بوون و گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی کالێ.
پۆلیسی فەرەنسا بۆ ماوەی پێنج کاتژمێر لە ناوچەکە گەڕانیان ئەنجامدا بۆ دۆزینەوەی کەسێک کە بە چەقۆ بریندار بووە، بەڵام ئۆپەراسیۆنی گەڕان هیچ ئەنجامێکی نەبووە.
هۆکاری ڕووداوەکە تا ئێستا نەزانراوە. لە کاتێکدا دەستەڵاتداران هیچ گومانلێکراوێکیان دەستگیر نەکردووە، پۆلیس دەڵێت چاودێری نزیکەی 15 ڤێتنامییان کردووە.
ژمارەیەک لەو کۆچبەرانەی کە لە شوێنی شەڕەکە نزیک بوون بە پۆلیسی فەڕەنسایان وتووە: “لەلایەن گرووپێکی چوار یان پێنج کەسی مافیا لێدراون کە هاتوون بۆ دزینی پارەکانمان”.