دادگای پێداچوونەوە لە دوورگەیەکی یۆنان، بڕیاریدا قەرەبووی کۆچبەرێک بەپێدانی 16 هەزار یۆرۆ بکاتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی سێ ساڵی لە زیندان بەسەر برد دوای ئەوەی بە شێوەیەکی نادادپەروەرانە بە قاچاخچێتی تۆمەتبار کرابوو.
دوای ئەوەی نزیکەی سێ ساڵی لە زیندان بەسەر برد، بە تۆمەتی ئەوەی کە کۆچبەرێکی قاچاخچییە و لە تورکیاوە گەیشتۆتە دوورگەی یۆنان، کۆچبەرێکی ئەفغانی قەرەبووی دارایی 15،920 یۆرۆی وەرگرت.
عاکیف ڕەسوڵی تەمەن 25 ساڵ، ساڵی 2020 گەیشتۆتە یۆنان و لەلایەن دەستەڵاتدارانی یۆنانەوە دەستگیرکرا، هەر کە گەیشت بە تۆمەتی لێخوڕینی بەلەمی کۆچبەران و قاچاخچێتی دەستگیر کرا.
پارێزەرانی کۆمەڵەی ناوەندی یاسایی کە کۆچبەرەکەی هێناوەتە بەردەم دادگا، لە بەیاننامەیەکدا کە ڕۆژی سێشەممە بڵاوکراوەتەوە ڕایانگەیاند، “دادگای پێداچوونەوەی باکووری ئیجە، قەرەبووی عاکیف ڕەسوڵی بە بڕی 15،920 یۆرۆ دوای سێ ساڵ زیندانیکردنی ناڕەوا کردەوە”.
عاکیف ڕەسوڵ وتی: “زۆر ئازارم لە زینداندا هەبوو بەهۆی تاوانێکەوە کە ئەنجامم نەداوە. ئەو پارەیەش هەرگیز ئەو کاتە ناگەڕێنێتەوە کە لەدەستم چووە.”
جێی باسە، بە گوێرەی یاسای یۆنان، هەر کۆچبەرێک تۆمەتبار بکرێت بە لێخوڕینی بەلەمێکی پڕ لە کۆچبەر، ڕووبەڕووی لانیکەم 10 ساڵ زیندانی دەبێتەوە.