لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵ دەیان هەزار پەنابەر لەم وڵاتە تۆمارکراون

لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا دەیان هەزار پەنابەر لە ئەڵمانیا تۆمارکراون، کە روویان لەو وڵاتە کردووە و داوای مافی پەنابەرێتییان کردووە.

ئەڵمانیا لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2023دا زیاتر لە 110 هەزار پەنابەری تۆمارکردووە، بەمەش ژمارەی پەنابەران لە وڵاتەکەدا تا کۆتایی مانگی حوزەیران، گەیشتۆتە 3.26 ملیۆن کەس.

ئاژانسی کۆچبەری ئەوروپا لە ڕاپۆرتێکدا پشتڕاستی کردەوە کە داواکاری پەنابەری لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.

ئاژانسەکە دەڵێت داواکارییەکانی پەنابەرێتی لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2023دا بە ڕێژەی 28٪ زیادی کردووە بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی پێشوو لە ساڵی 2022 دا.

ڕەنگە بە دڵت بن