چالاکوانانی سوریا ڕایانگەیاند دوو گەنجی کۆچبەری سوری لە دارستانەکانی یۆنان گیانیان لەدەستداوە.
چالاکوانان ئاماژەیان بە هۆکاری مردنەکە نەکردووە، بەڵام پشتڕاستیان کردەوە کە ئەو دوو گەنجە بە ناوەکانی “مەجد مەرعی” و “باسل محەمەد عەلی” زیاتر لە دوو هەفتە لەمەوبەر لە لە دارستانەکانی یۆنان بەجێماون.
لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا دەیان پەنابەری سوری بەهۆی ماندووبوون و نەخۆشی و برسێتی و ئەشکەنجەوە گیانیان لەدەستداوە، ئەوەش بە دەستی چەتەکانی قاچاخچێتی و پاسەوانانی سنووری یۆنان و بولگاریا.