بەشی ڕاگەیاندنی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، هەڵدەستێ بە سازدانی وێبنارێک بۆ (مامۆستا کەی بەهار) لە ڕێی بەرنامەی Zoom و، داوا لە ئەندامانی کۆنفدراسیۆنەکە دەکات لە وادەی دیاریکراو بەشداری بن، کە بڕیارە ئێوارەی رۆژی شەممە کاتژمێر 8:30 خولەک بە کاتی ئەوروپا بەڕێوەبچێت.
دەقی بانگهێشتنامەکە:
بانگهێشتی بەڕێزتان دەکات بۆ بەشداریکردن لە وێبیناری (فیلم و سەربەخۆیی) کە لە ڕێگای پڕۆگرامی (Zoom) ساز دەکرێت بۆ بەڕێز (مامۆستا کەی بەهار)، خاوەن بەکالۆریۆس لە تەلارناسی لە ئیتالیا، بەکالۆریۆس لە فیلم و میدیا لە لەندەن، ماستەر لە فیلمکاری لە بەریتانیا .
بابەت :
-فیلم، چی دۆکۆمێنتاری، یا فیکشن، چۆن پەیام دەگەیەنن بە پڕۆسەی ئازادی گەلان و سەربەخۆیی؟
-جیاوازییەکان لە نێوان فیلمە جیهانییەکان سەبارەت بە سەربەخۆیی و فیلمی کورد، سوودمەندی و زەرەر ؟
-گەیاندنی کۆنتێکستی ڕیفراندۆم لە ڕێگای سکرین (شاشە) -ی تەلەفزیۆن و سینەماوە…..