ئەڵمانیا: پەنابەرێک بە تۆمەتی کوشتن دادگایی دەکرێت..وێنەکەی ببینە

داواکاری گشتی فیدراڵی ئەڵمانیا لە شاری کارلسروهی ویلایەتی بادن-ڤورتمبێرگی باشوور، ڕۆژی پێنجشەممە پەنابەرێکی بە هەوڵی کوشتن تۆمەتبار کرد.

لە مانگی نیساندا، موعینی تەمەن 26 ساڵی سوری، لەناو یاریگایەکی وەرزشی شاری دویسبۆرگی ویلایەتی ڕاین-ڤێستفاڵیای ڕۆژئاوا بە چەقۆ هێرشی کردە سەر چەند کەسێک و پێنج کەسی بە سەختی بریندار کرد.

بە گوێرەی تۆمەتنامەکە، پەنابەرەکە ئیسلامییەکی توندڕەوە و وەک جیهاد بە “کوشتنی زۆرترین بێباوەڕ” ئەو کارەی کردووە، داواکاری گشتی گەنجە سورییەکەی تۆمەتبار کرد بەوەی کە شوێنکەوتووی ئایدۆلۆژیای توندڕەوی ڕێکخراوی تیرۆریستی “داعش”ە.

داواکاری گشتی ئاماژەی بەوەشکردووە، لە 9 نیسان تۆمەتبارەکە لەسەر شەقام چەقۆی لە پیاوێک داوە، پاشان لە 18 ی هەمان مانگدا چووەتە یانەیەکی وەرزشی و چوار کەسی بریندار کردووە.

جێی باسە، میدیاکانی ئەڵمانیا دەڵێن تۆمەتبارەکە چەند ساڵێک لەمەوبەر وەک پەنابەر چووەتە وڵاتەکەوە.

ڕەنگە بە دڵت بن