بەریتانیا: دوو قاچاخچی سزا دران

دادگایەکی بەریتانیا سزای زیندانیکردنی بەسەر دوو کەسدا سەپاند دوای ئەوەی تاوانباریان کردن بەوەی کۆچبەریان بە قاچاخ هێناوەتە ناو وڵاتەکەوە.

دادگای “هۆڤ کرۆن”ی باشووری ئینگلتەرا، سزای بەسەر هەریەکە لە “جونیۆر تووسانت” و “ئەندرێن پۆڵ”ی فەرەنسیدا سەپاند، کە بە قاچاخ چەند کۆچبەرێکی ڤێتنامیان گەیاندبووە بەریتانیا.

سزای چوار ساڵ و شەش مانگ زیندانی بەسەر تووسانت سەپێنرا، لە کاتێکدا پۆڵ بە پێنج ساڵ و پێنج مانگ زیندانی سزادرا.

وەزارەتی ناوخۆی فەڕەنسا لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەو دوو فەڕەنسییە پێشتر وەک شۆفێری گواستنەوە لە فەڕەنسا پێکەوە کاریان کردووە، جەختیان لەوە کردەوە کە ئەوان دانیان بەوەدا ناوە یارمەتی کۆچبەرە نایاساییەکانیان داوە بۆ چوونە ناو بەریتانیاوە.

ڕەنگە بە دڵت بن