لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا شەش قوتابخانە لە پارێزگای ڤالۆنیانی بەلجیکا سوتێنراون و وێرانکراون. ئەمەش لە کاتێکدایە کە توڕەیی دایک و باوکی خوێندکارە مسوڵمانەکان زیاد لەسەر وانەکانی پەروەردەی سێکسی زیادی کردووە.
پۆلیسی بەلجیکا دەڵێن، ئەو ڕووداوانە پەیوەندییان بەو خۆپیشاندانانەوە هەیە کە لەلایەن پەنابەرە موسڵمانەکانەوە لە پارێزگاکە دەستیپێکردووە سەبارەت بە یاسایەک کە قوتابیانی قوتابخانە ناچار دەکات، کە تەمەنیان لەنێوان 11 بۆ 16 ساڵدایە بەشداری لە وانەکانی پەروەردەی سێکسیدا بکەن.
ژمارەیەک لە ڕێکخراوەکان کە نوێنەرایەتی موسڵمانەکانی BDS دەکەن خۆپیشاندانیان دژ بە یاساکە ئەنجامداوە و دەڵێن دەبێتە هۆی “زۆرڕەگەزخوازی” لە هەرزەکارەکاندا.
داواکاری گشتی ئەو کردەوانەی کە قوتابخانە گشتییەکان دەکەنە ئامانج بە “بەربەری و جۆرێک لە تیرۆریزم” وێناکرد.
بەگوێرەی یاسا نوێیەکە، هەموو خوێندکاران ناچار دەکرێن لە سەرەتای ساڵی نوێی خوێندنەوە وانەی سێکسی وەربگرن، کە ڕووبەڕووی توڕەییەکی بەربڵاو بووەتەوە لەلایەن دایک و باوکی خوێندکارانەوە، بەتایبەتی لەنێو گروپە ئاینییەکان و خێزانە پارێزەرەکاندا.