دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ئۆتاوا بەشدارییان لە ئاهەنگی ساڵیادی دامەزراندنی رێکخراوی ماڵی کوردی لە کەنەدا کرد و، هیوای تەبایی و برایەتییان بۆ خواستن.
ناوەندی ڕەوەنی کوردستانی-ئۆتاوای کەنەدا بەشداری ئاهەنگی ساڵیادی دامەزراندنی رێکخراوی ماڵی کوردی کرد، کە تێیدا جەماوەرێکی زۆر بە شایی و هەڵپەرکێی کوردی و جلوبەرگی کوردەواری لە کوردانی هەر چوارپارچەی کوردستان بەشداری بوون و ئاهەنگەکەیان ڕازاندبووەوە.
جێی باسە، دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ئۆتاوای کەنەدا، هیوای سەرکەوتن و برایەتی و تەبایی و بەردەوام بوونیان لە خزمەتکردنی کوردان و داکۆکی کردنیان لە مافە رەواکانی گەلی کوردیان بۆ خواستن.