ناوەندی ئۆتاوا لە پەرلەمانی کەنەدا بەشداری ڕۆژی ناساندنی فەرهەنگ و کولتوور دەکەن

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ئۆتاوا، لە ئۆفیسی خۆیان و بە مەبەستی بەشداری کردنیان لە رۆژی ناساندنی نەریت و فەرهەنگ، کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.

ئەمڕۆ شەممە، رێکەوتی 23ی9ی2023 ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ئۆتاوا، لە ئۆفیسی سەرەکی خۆی کۆبوونەوەیەکی ئامادەکارییان بە مەبەستی بەشداریکردنیان لە رۆژی ناساندنی نەریت و فەرهەنگ و کولتور ئەنجامدا، کە بڕیارە سبەینێ یەك شەممە، رێکەوتی 24ی9ی2023 لە ناو باڵەخانەی پەرلەمانی کەنەدا بەڕێوەبچێت.

جێی باسە، دەستەی لاوانی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ئۆتاوا، سەرجەم ئامادەکارییەکیان بۆ بەشداریکردنیان لەو چالاکییە ئەنجام داوە.

ڕەنگە بە دڵت بن