ئەم وڵاتە نرخی چارەسەرییەکی پزیشکی بۆ پەنابەران چی لێ دەکات؟!

حکومەتی سوید چەند ڕێوشوێنێکی نوێی بۆ کەمکردنەوەی تێچووی بەرزی چاودێری ددان بۆ هاوڵاتیان بەتایبەتی بۆ بەساڵاچووان، وە لە بەرامبەردا بەرزکردنەوەی تێچووی چارەسەری ددان بۆ پەنابەران و دانیشتوانی نایاسایی لە وڵاتەکەدا.

رۆژی هەینی وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی جاکۆب فۆرشمید لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئامانجی لێکۆڵینەوەکە چاکسازیکردنە لە چاودێری و چارەسەری ددان، لە کاتێکدا بەهێزکردنی پاراستنە لە بەرزبوونەوەی تێچوون و زیاتر هاوشێوەی ئەوەی لە چاودێری تەندروستی ئاساییدا هەیە.

ئەوەشی خستەڕوو زۆربەی خەڵک لە سوید، بەتایبەت بەساڵاچووان، ئەو چاودێرییەی ددان وەرنادەن کە پێویستیان پێیەتی، چونکە ناتوانن تێچووە زۆرکانی دابین بکەن.

لە بەرامبەردا، سیستەمی کۆمەککردن و کەمکردنەوەی نرخەکان کە ڕێگە بە پەنابەران و نیشتەجێ نایاساییەکان دەدات چاودێری ددان بە 50 کرۆنی بەپەلە وەربگرن، هەڵدەوەشێنرێتەوە، وەک نیشانەیەک بۆ گرینگیدان بە هاوڵاتیان پێش ئەوەی چاودێری کەسانی دیکە بکرێت.

ڕەنگە بە دڵت بن