لە میدیاکاندا قسەوباسێکی زۆر سەبارەت بە بارودۆخی دڵتەزێنی کەمپەکانی پەنابەران لە هۆڵەندا هەیە و، مردنی منداڵێک لەنێو ئەو ڕووداوە دڵتەزێنانەی، کە ڕوویدا، پاشای هۆڵەندا سەردانی ناوەندی کۆچبەرانی کرد و، لەگەڵ چەند کۆچبەر و پەناخوازان کۆبووەوە.
ویلم ئەلێکساندەری پاشای هۆڵەندا، سەردانی سەنتەرێکی پەنابەری کرد، خێزانی پاشایەتی وتیان، پاشا لە ناوەندی نزیک گوندی تێر ئابێل و شاری گرۆنینگن، قسەی لەگەڵ پەنابەران و ستافەکانی سەنتەرەکە کردووە.
هەروەها ویلم ئەلێکساندەری پاشا، زانیاری لە خۆبەخشانی خاچی سوور و، مێدیسین سانس فرانتێیس (ئێم ئێس ئێف) و، ڕێکخراوەکانی پەنابەری وەرگرت، کە بایەخ بەو خەڵکانەی نێو ناوەندە قەرەباڵغەکاندا دەژین و، بۆ ماوەی چەند هەفتەیەکیشە، پەنابەران لە بارودۆخێکی نا ئارامدا ژیان دەکەن و، گرووپە یارمەتیدەرەکان، بارودۆخی تەندروستی پەنابەرەکانیان بە تراژیدیا وێناکردووە.
منداڵێکی تەمەن سێ مانگ لە هۆڵی وەرزشی تێرێ ئابێلی ڕۆژهەڵاتی هۆڵەندا، کۆچی دواییکرد، دەستەڵاتدارانی ناوخۆ دەستیان کردووە بە لێکۆڵینەوە لە بابەتەکە، بەبێ ئاشکراکردنی هیچ وردەکارییەکی زیاتر، چ لە ڕووی ناو، ڕەگەز، نەتەوە، یان ئاماژەکردن بە هۆکاری راستەقینەی مردنەکەی.
وەزارەتی دادی هۆڵەندا، ئێوارەی چوارشەممە (24ی ئاب) لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، کە لە ئێستادا لە هۆکارەکانی مردنی ئەو منداڵە نازانرێت، بەڵام ئەو یارمەتییە سەرەتاییانەی کە بۆی دابین کراوە، بۆ ژیان گونجاو نەبوون.
ئەم تراژیدیایە، جۆرێک لە ناڕێکی سیستمی پێشوازی هۆڵەندی دێت، کە بۆ ماوەی ساڵێکە بەتایبەتی بەهۆی نەبوونی ئاسانکاری تایبەت بە وەرگرتن و جیاکردنەوەی پەناخوازان، کە بە زۆری لە سوریا و ئەفغانستان و وڵاتانی ئەفریقییەوە دێن، کە بە وتەی چاودێران لە دوای لێشاوی پەنابەرە ئۆکرانییەکان ڕوویان لەو وڵاتە کرد، ئەو بێ سەروبەرییە سەری هەڵدا.