بەرپرسی ناوەندی بڕۆکسل چەند پرسێک دەخاتە بەردەم لیژنەی دەرەوەی پەلمانی ئەوروپا


 
بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بڕۆکسل لەگەڵ دوو پەرلەمانتاری پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا کۆبووە و، چەندین پرسی لەگەڵ تاوتوێ کردن، کە دیارترینیان هاوکاری زیاتری گەلی کورد بوو.
 
بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بڕۆکسلی بەلجیکا، لەگەڵ دوو پەرلەمانتاری لیژنەی کاروباری دەرەوەی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا کۆبووەوە و، چەندین بابەتی جۆراوجۆری وەک ڕەوەندی کوردییان تاوتوێ کرد، هاوکات لەنێویاندا باسیان لە ئامانجی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانیش کرد.
 
بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بڕۆکسل باسی لە پێویستی هاوکاری باشتری نێوان داڕێژەرانی سیاسەتی ئەوروپا و ڕەوەندی کوردستانی کرد و، هانی دان کە پشتگیری لە کار و چالاکییەکانی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە ئەوروپا بکەن، ئەوەشی بۆخستنە ڕوو کە کۆنفدرایسۆن هەوڵ دەدا ماڵی کوردی لە دەرەوە یەکبخاتەوە.
 
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەیاندا، پرسی ئەو جینۆسایدانەی بە سەر گەلی کورددا داهاتوون باس کرا و، داواش کرا هاوکاری زیاتری گەلی کورد بکرێت بۆ ئەوەی بتوانن وەکو نەتەوەکانی دیکە بە ئازادی بژین.
 
بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بڕۆکسل تیشکی خستەسەر ئەنجامدانی وەبەرهێنانی ئەوروپی لە کوردستان کرد، ئەوەش لە پێناو ئەوەی گەنجانی کورد سوودی لێ ببینن.
 
شایانی باسە، بڕیارە لە  مانگی نۆڤەمبەر و کانوونی دووەم چەندین کۆبونەوەی دیکە ئەنجام بدەن.

ڕەنگە بە دڵت بن