ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بێرمینگهام بەشداری کارایان لە دیداری سێ ڕۆژەی فیلمی کوردی لە بەریتانیا هەبوو و، وێڕای چەندین چاوپێکەوتن و دیدار لەگەڵ هونەرمەندان، هاوکات خەڵاتیش بەخشرایە بەرپرسی ناوەندەکە.
لەیەکەم رۆژی دیدارەکەدا، فەرەیدون رەزا بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بێرمینگهام، لەسەر ستەیجی سینەما و لەلایەن بۆردی دیداری فیلمی کوردی لە بێرمینگهام، وەک پاداشتی بەشداری و پشتگیری کردنیان لە دیدارەکەدا خەڵاتیان پێشکەشی بەرپرسی ناوەند کرد.
دواتر بەرپرسی ناوەندی بێرمینگهام چەند لێدوانێکی تەلەفزیۆنی بۆ کەناڵەکانی بیکەی ٤ و کەی بی سی لەسەر دیدارەکە و ڕۆڵی سینەما لە کۆمەڵگەی کوردستان و دیاسپۆرا دا.
هەروەها لە پەراوێزی فیلم و دیدارەکەدا، بەرپرسی ناوەند و ئەندامانی ئامادەبوو، بەشداری چەندین چاوپێکەوتن و دیداریان لەگەڵ بەرپرسانی حکومی و حزبی کە لە کوردستانەوە هاتبوون و ئامادەی دیدارەکە بوون ئەنجامدا، لە ناویاندا دکتۆر موحسین بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری سلێمانی و، مامۆستا نیاز نەقیبی هونەرمەندانی کوردستان.
هەرلەو دیدارەدا گفتوگۆیان لەگەڵ بەختیار مام شێخ جێگری شارەوانی کینگزتن-ی لەندەن لەسەر ڕۆڵی سینەما لە بوژاندنەوەی کولتورو مێژوو و شوناسی نەتەوەیی لە دیاسپۆرادا کرد و، پێشنیاریش کرا کە بەڕێزیان کۆڕ و سیمینار لە بێرمینگهام بۆ هۆشیاری رەوەندی کوردستانی لەسەر یاسا و رێساکانی وڵاتی خانەخوێ و بەشدارییان لە کایەی سیاسی و کۆمەڵایەتی ئەو وڵاتەدا ساز بکات.
لە کۆتایی دا گفتوگۆ لەسەر بەشداری پێکردنی رۆشنبیران و هونەرمەندان بە شێوەیەکی کارا لە دووەم دیدار بکرێت کە بڕیارە لە ساڵی ئایندەدا بەڕێوەببرێت، هەروەها بڕیاریان دا ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بێرمینگهام و ڕێکخراوی رۆشنبیرانی کورد لە بەریتانیا، بە یەکەوە ئاهەنگێکی خێزانی بە بۆنەی سەرکەوتنی دیدارەکە و بەرێکردنەوەی هونەرمەندان و بەرپرسان بۆ کوردستان لە رۆژانی ئایندەدا لە شاری بێرمینگهام ئەنجام بدەن.
جێی باسە، وێڕای فەریدون ڕەزا
بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بێرمینگهام، هەریەکە لە نزار هەورامی بەرپرسی گەنجان و لاوان، موحسین حەمەد بەرپرسی دارایی و، بابەکر دڕەیی و زیرەک ژێدار ئامادەی دیدارەکە بوون.