خوێندکارێکی کورد چەند رۆژێکە دەستگیرکراوە و چارەنووسی نادیارە

خوێندکارێکی خەڵکی سنە، بە ناوی ئەشکان جەمشیدی تەمەن ٢٠ ساڵ، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەرکراوە و چارەنووسی نادیارە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەشکان جەمشیدی لە ڕۆژی یەکشەممە رێککەوتی٢٨ی ئۆگەستی ٢٠٢٢، لە کاتی چوون بۆ شوێنی کارەکەی، بەبێ پیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی یاسایی، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەرکراوە.

ئەشکان جەمشیدی، خوێندکاری ئەندازیاری بیناسازی زانکۆی یەزدان پەنای شاری سنەیە ە، هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی، کە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە خراوەتە پاڵی، لە بەر دەستدا نییە و چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی نادیارە.

جێی باسە، هەوڵەکانی بنەماڵەی ئەشکان جەمشیدی، بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی، هەتا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە

ڕەنگە بە دڵت بن