کورد و تێکدانی تەکنەلۆجیا


علی جمال
ئەگەر ناتوانیت سودێک بە کۆمەڵگا بگەیەنیت ئەوا مەبە بەڤایرۆس بۆ کۆمەڵگا لە گەڵ بەردەوام پێشەکەوتنی تەکنەلۆژیا چەندین خزمەتگوزاری نوێ دروست ئەبێت بۆ ئێستای تەکنەلۆژیاش (ژیری دەستکردە)
ژیری دەستکرد خزمەتگوزاریەکی زۆر نایابە بۆ سەرجەم کارەکان بەڵام بەداخەوە لێرە هەندێ کەس بە خراپە کاری لەسەر ئەکەن .
ئێمەی کورد هەرگیز سود لە شتە باشەکان وەرناگرین بەڵکو هەموو کات بۆ تێکدانی کارامەین و تاکو لەو ڕێگەیەوە کەسی بەرامبەری پێلەکەدار بکەین سیمایەکی ناشرین پیشانی هەمووان بدەین بیر لە شتەباشەکان نەکەینەوە هەمیشە بیر و هۆشمان لای ئەوەیە یەکتر لەکەدار بکەین
یەکێک لە کارە خراپەکان کە بە ژیری دەستکرد ئەنجامی ئەدەن وەرگرتنی وێنەیەکی ئاسایی کچ یان کوڕە کە دواتر تەواوی جل و بەرگەکانی لائەدەن و جسمێکی رووتی ئەخرێتە سەر کە هەندێ جار بە ژیری دەستکردی زۆر باش ئەنجام ئەدرێت رێک لە گەڵ قیاس و کێش و شێوازی جسمت ئەیگونجێنێت
بۆیە داوا لە کچ و ئافرەتان ئەکەم تا ئەم خزمەتگوزاریە بە تەواوی پیاوانی ئێرە ئاشنا ئەبێت هەوڵ بدە وێنەکانت بپارێزیت بە وێنە ئاسایی کانیشتەوە
چونکە زۆر باوک و برا و هاوسەر نازانن ژیری دەستکرد چیە لە ئێستادا بۆیە لەوانەیە زوو بڕیارێکی هەڵە بدەن و تا تێئەگەن لەوانەیە کارەساتێک دروست بێت
بۆیە ئاگادار بن ئافرەتان لە ئێستایە بابەتەکە نوێیە بۆ پیاوان بۆیە ئاگاداری وێنەکانتان بن

گەر سەرتان نەهێشێنم با باسێکی ژیری دەستکرد بکەین
پێناسەیەکی کورت بۆ ژیری دەستکرد ئەکەین :
زیرەکی دەستکرد (AI) بریتییە لە ھاوشێوەکردنی پرۆسەکانی زیرەکی مرۆڤ لەلایەن ئامێرەکانەوە، بەتایبەتی سیستەمی کۆمپیوتەر وە ئاماژەیە بۆ پەرەپێدانی سیستەمی کۆمپیوتەر کە توانای ئەنجامدانی ئەو ئەرکانەی هەیە کە بە شێوەیەکی گشتی پێویستیان بە زیرەکی مرۆڤ هەیە، وەک فێربوون، چارەسەرکردنی کێشەکان، تێگەیشتن لە زمان و بڕیاردان، AI کۆمەڵێک تەکنەلۆژیا و بەکارهێنانی بەرفراوان لەخۆدەگرێت کە ئامانجیان ھاوشێوەکردنی ئەرکە مەعریفیەکانی مرۆڤە بۆ ئەوەی ئامێرەکان بەتواناتر و کاراتر بکەن.
ئایا ژیری دەستکرد چۆن کاردەکات؟
زیرەکی دەستکرد (AI) کۆمەڵێک تەکنەلۆژیای بەرفراوان لەخۆدەگرێت کە ئامێرەکان دەتوانن ئەو ئەرکانە ئەنجام بدەن کە بە شێوەیەکی گشتی پێویستیان بە زیرەکی مرۆڤ هەیە، سیستەمی AI لە داتاکان فێردەبێت، نەخشەکان دەستنیشان دەکات و بڕیار دەدات بۆ بەدیهێنانی ئامانجە تایبەتەکان. لێرەدا کورتەیەک لە چۆنیەتی کارکردنی AI دەخەینەڕوو:

  1. کۆکردنەوەی زانیاری: سیستەمی AI پشت بە بڕێکی زۆر داتا دەبەستێت ، ئەمەش دەتوانێت وێنە، دەق، دەنگ و جۆرەکانی تری زانیاری لەخۆبگرێت کە بۆ ڕاهێنانی ئەلگۆریتمەکانی AI بەکاردەهێنرێن ،کوالیتی و بڕی داتاکان کاریگەرییەکی بەرچاویان لەسەر کارایی سیستەمی AI هەیە.
  2. پرۆسێسی داتا و دەرهێنانی تایبەتمەندی: کاتێک داتا کۆکرایەوە، سیستەمەکانی AI پرۆسێسی و شیکاری بۆ دەکەن بۆ دەستنیشانکردنی نەخشەکان و دەرهێنانی تایبەتمەندییەکان ، ئەم هەنگاوە بۆ تێگەیشتن لە پەیوەندییە بنەڕەتییەکان و پێکهاتەکانی ناو داتاکان زۆر گرنگە.
  3. ڕاهێنانی مۆدێلی AI: مۆدێلەکانی AI وەک تۆڕە دەمارییەکان بە بەکارهێنانی داتای ناونراو ڕاهێنراون، کە تێیدا هاتنە ژوورەوە لەگەڵ دەرچوونی دروست جووت دەکرێت ، سیستەمی AI بە شێوەیەکی دووبارە پارامێتەرەکانی ناوخۆیی خۆی ڕێکدەخات بۆ ئەوەی جیاوازی نێوان پێشبینییەکانی و دەرئەنجامە ڕاستەقینەکان کەم بکاتەوە ، ئەم پرۆسەیە مۆدێلی AI دەتوانێت لە داتاکان فێربێت و بە تێپەڕبوونی کات کاراییەکەی باشتر بکات.
  4. دەرئەنجام و بڕیاردان: دوای ڕاهێنان، مۆدێلی AI دەتوانێت پێشبینی یان بڕیار بدات کاتێک داتای نوێ و نەبینراوی پێشکەش دەکرێت ، بۆ نموونە مۆدێلێکی AI ی ناسینەوەی وێنەی ڕاهێنراو دەتوانێت وێنەی نوێ شی بکاتەوە و پۆلێن بکات بە پشتبەستن بە فێربوونی پێشووی.
  5. فیدباک و باشترکردن: سیستەمی AI دەتوانێت فیدباک لەسەر پێشبینی یان بڕیارەکانیان وەربگرێت، ئەمەش ڕێگەی پێدەدات بەردەوام باشتر بن ، ئەم هەلۆکی فیدباکە یارمەتی ئەلگۆریتمەکانی AI دەدات کە ئەدای خۆیان لە ڕێگەی فێربوون و گونجاندنی بەردەوامەوە وردتر بکەنەوە.

وە هەروەها مۆدێلێکی AI بە ناوی Stable Diffusion بەکاردەهێنرێت بۆ دروستکردنی وێنە لەسەر بنەمای ئاماژەی دەق. مۆدێلەکە لەسەر کۆمەڵە داتایەکی گەورەی سەرچاوە کراوە بە ناوی LAION-5B ڕاهێنراوە، کە بە ڕشتنی وێنەکان لە ئینتەرنێتەوە کۆکراوەتەوە ، کۆمەڵە داتاکان بەرەو وێنەی کچ و ئافرەتی ڕووت یان کەمێک داپۆشراو و وێنەکان کە ڕەنگدانەوەی چەواشەکراون ، لە ئەنجامدا وێنە دروستکراوەکانیش لایەنگری ئەم جۆرە وێنانەن

ئێستا ئەلێت ئەم هەموو نوسینە چی بوو کردت بەس چی بکەین نوسینی بابەت بە شێوەیەکی ئاکادیمی وا ئاکات زیاتر بنوسین و ئاگادربین لەو کارە ناشرینەی کە کۆمەڵە کەسێک پێی هەلدەستن نازانم ئاخر لە پێناو چی ئەم کارەدەکەن و کۆمەڵگا و خێزان تێک دەدەن باشی و سودەکانی تەکنەلۆجیا بەم شێوە قێزەونە ناشرین دەکەن .
لەجیاتی بیر لەوە بکەنەوە کۆمەڵگا بەرەو پێش ببەن و سودی لێوەر بگرن بۆکاری باش ئەم بیر و بیرۆکە ناشرینانە کە بەخەیاڵت دێت بیگۆریت بۆ کاری باش تاکو سودێکت هەبێت بۆ کۆمەڵگە و نەبیتە ڤایرۆسێک هەموو هەوڵی لەناوبردنت بدەن تکایە ئیتر بەسە واز لەم ڕەفتارە ناشرینە بهێین بەخوا جگە لەناشرین کردنی خۆت هیچی تر نیە .
ئەگەر ناتوانیت سودێک بە کۆمەڵگا بگەیەنیت ئەوا مەبە بەڤایرۆس بۆ کۆمەڵگا .

ڕەنگە بە دڵت بن