بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی فدراسیۆنی کەنەدا و، بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ئۆتاوا، لە نووسینگەی سەرەکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ئۆتاوای کەنەدا، پێشوازییان لە شاندی دوو ڕێکخراوی کوردی کرد و کۆبوونەوە.
هەریەکە لە شوان ئاغا غەفووری جێگری سەرۆکی فدراسیۆنی کەنەدا، ئاسۆ فەرەج بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ئۆتاوا، هاوکات جێگر و سکرتێر و ئەندامانی ناوەندەکە، پێشوازییا لە نوری جیتانکیا سەرۆکی رێکخراوی بنگەی کوردی ئۆتاوا و، شەهرام داستان سەرۆکی کۆمیتەی کوردی ئۆتاوا و، چنار خانی جێگری کۆمیتەی کوردی ئۆتاوا کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا وێڕای باسکردنی چەند خاڵێگی گرینگ لە هەمانکات بە کۆی دەنگ بڕیاردرا بۆ ئایندە بەیەک دەنگ و یەک رەنگ و بە یەکگرتوویی کار و چالاکییەکانیان لەپێناو دۆزی رەوای کورد ئەنجام بدەن، هاوکات لە بۆنە و یادەکاندا هاوکاری یەکتر بکەن، تا بتوانن خزمەت بە کورد و کوردستانیان بکەن.
شوان ئاغا غەفووری جێگری سەرۆکی فدراسیۆنی کەنەدا، وەک داڕێژەر و چاودێری کۆبوونەوەکە، سوپاسی هەموانی کرد و، پشگیری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و فدراسیۆنی کەنەدای بۆ دووپات کردنەوە، هیوای تەبایی و یەکڕیزی ماڵی کوردی خواست.