قەتەر: لەکاتی مۆندیال رێ بە کڕین و فرۆشی بیرە دەدا

بە گوێرەی هەواڵێکی رۆیتەرز، قەتەر پلانی هەیە ڕێگە بە هەوادارانی بلیت کڕەکانی بدا بۆ یارییەکانی جامی جیهانی فیفا تا بتوانن بیرە بکڕن و بخۆنەوە، بەڵام نەک لە کاتی یاریەکەدا.

سەرچاوەکە ئەوەشی خستەڕوو، کە بودویسێر سپۆنسەری گەورەی جامی جیهانییە و مافی تایبەتی هەیە بۆ فرۆشتنی بیرە لەخولەکەدا، لەچوارچێوەی هەر یاریگایەک خزمەتی خواردنەوەکەی دەکات، بەڵام نەک لە ستۆپەکانی یاریگا یان دەروازەکان.

جامی جیهانی ئەمساڵ بۆ یەکەمجار لە وڵاتێکی ئیسلامیدا بەڕێوەدەچێت و، کۆنتڕۆڵی توندی لەسەر بەکارهێنانی خواردنەوەی کحولی هەیە، ئەمەش دژایەتیکردنی تەحەدای بێهاوتا بۆ ڕێکخەرانی ڕوداوێک کە سپۆنسەری دەکرێت لەلایەن یەکێک لە براندە گەورەکانی بیرەوە.

بە گوێرەی ئاژانسەکە، سەرچاوەکە ڕوونیکردەوە: “کاتێک دەرگاکان دەکرێتەوە، واتە سێ کاتژمێر پێش دەستپێکردنی یارییەکانیش بیرە بەردەست دەبێت و، هەرکەسێ بیەوێت بیرە بخواتەوە، دەتوانێت ئەوکارە بکات، دواتر کاتێ بۆ ماوەی کاتژمێرێک دوای فیکەی کۆتایی یاریگاکەش دەتوانێ بیرەی دیکە بخواتەوە”.

جێی باسە، نزیکەی 2 ملیۆن کەس لە هەموو جیهانەوە، ڕۆژی 20ی نۆڤەمبەر تا 18ی کانوونی یەکەم لەو وڵاتە ئامادەی مۆندیال دەبن.

ڕەنگە بە دڵت بن