تاهیر هەورامی کۆبوونەوەیەکی بەمەبەستی ئامادەکاری گەڕاندنەوەی تەرمی دوو گەنجی کورد ئەنجامدا

بەرپرسی دیسکی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی و بە ئامادەبوونی چەند ئەندامێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە هەرێمی کوردستان و، بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران و ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەیەکی تایبەتی بۆ ئامادەکاری گەڕاندنەوەی تەرمی دوو گەنجی کورد لە یۆنانەوە بۆ کوردستان ئەنجامدا.

ئەمڕۆ ٥ی ئەیلولی ۲۰۲۲ تاهیر هەورامی بەرپرسی دیسکی رەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی، سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئامادەکاری هێنانەوەی تەرمی هەردوو کۆچبەری کوردی ئێزدی حەیدەر بیبۆ قاسم ، زێدان خەڵەف خەلیل، کە لە وڵاتی یۆنان بەدوو هۆکاری جیاواز و لە دوو شوێنی جیاواز گیانیان لەدەستدابوو، بۆ فڕۆکەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی لەلایەن ناوەندی رەوەندی کورستانی و نووسینگەی پەیوەندییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لەو وڵاتە و، لەسەر ئەرکی نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و نووسینگەی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بریارە سبەی بگەڕێندرێنەوە کوردستان.

جێی باسە، کۆبوونەوەی ئامادەکاری گەڕاندنەوەی تەرمی ئەو دوو گەنجە کوردە، بە ئامادەبوونی نووسینگەی نوێنەرایەتی ناوەندی رەوەندی کوردستانی لە هەرێمی کوردستان و، بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران و ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.

ڕەنگە بە دڵت بن