رەحیم رەشیدی بە نوێنەرایەتی کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لە ئەمریکا و کەنەدا، لە پێوەندییەکی تەلەفوونیدا لەگەڵ کاروان زێباری قسەی کرد و وێرای دەربڕینی هاوخەمی قوڵ بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ و لە دەستدانی چەند ئەندامێکی ماڵباتەکەیان لە باژێری نیویۆرک، هاوکات ئامادەیی تەواوی کۆنفدراسیۆنی بۆ هەر هاوکارییەکی مومکین دەربڕی و هیوای خواست خوای گەورە سێبوریان بدا و، بریندارەکان هەرچی زووتر چاک بننەوە.
رۆژی سێشەممە، 16-01-2024، پێنج هاووڵاتیی کوردی خەڵکی پارێزگای دهۆک و دانیشتووی ویلایەتی نیویۆرک، کە لە عومرە دەگەڕانەوە، پێش ئەوەی بگەنەوە ماڵەکانیان لە ویلایەتی نیویۆرک، لە رووداوێکی هاتووچۆدا گیانیان لەدەستدا. ژمارەیەک هاووڵاتیی دیکەش هەر لەو رووداوەدا برینداربوون.
ناو و تەمەنی ئەو پێنج هاووڵاتییە کوردەی لە رووداوە هاتووچۆوەکەدا گیانیان لەدەستدا، بریتی بوون لە: بێریڤان نیعمەت (تەمەن 43 ساڵ)، هەڤرست نیعمەت، (تەمەن 41 ساڵ)، ئالین ئارمانج (تەمەن 20 ساڵ). ئەم سێ هاووڵاتییە لە بنەڕەتدا خەڵکی قەزای ئاکرێن. دووانەکەی دیکە بریتین لە فاتیمە عەبدوڵڵا (تەمەن 71 ساڵ) خەڵکی گوندی مایێی سنووری پارێزگای دهۆکە، ئەوەی دیکەشیان شەهناز مەجیدی (تەمەن 56 ساڵ)ـە و خەڵکی گوندی ستکورکە لە سنووری ئەو پارێزگایە.
ئەو هاووڵاتییە کوردانەی لە عومرە دەگەڕانەوە 15 کەس بوون. پێنجیان دانیشتووی ویلایەتی ڤێرجینیا بوون و 10 هاووڵاتییەکەی دیکەش دانیشتووی نیویۆرک بوون و، بە دوو ئۆتۆمبێل دەگەڕانەوە ماڵەکانیان لە شاری نیوهامگتن لە نیویۆرک؛ لە رێگەدا ئۆتۆمبێلێکیان تووشی رووداوی هاتووچۆبوو و بەهۆیەوە پێنج کەسیان گیانیان لەدەستدا.
رۆژی 24 مانگ تەرمی ئەو پێنج کەسە گ گەرێندرایەوە کوردستان و لە شاری دهۆک لە باشووری کوردستان بەخاک سپێردران.