بەلجیکا: ناوەندی برۆکسل کۆبوونەوەیەکی فراوانییان ڕێکخست

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-برۆکسل، کۆبوونەوەیەکی فراوانیان بۆ ڕەوەندی کوردستانی و ئەندامانی ناوەند لەوشارەدا ڕێکخست، بە سەرپەرشتی :
( جهانگیر عالی دۆڵەمەری )بەرپرسی ناوەند
( اترانیک شاهین )جێگری ناوەند
( دڵشاد شیرزاد شۆڕش ) سکرتێری ناوەند
(مستەفا شاکر ) بەرپرسی پەیوەندییەکان و ئیلاقات
( سەفەر عبدالرزاق ) بەرپرسی ڕێکخستن
( شوان مستەفا ) بەرپرسی دۆسییەی گەنجان
( بۆغۆس نیشان ) بەرپرسی دارایی
( شڤان جمیل ) بەرپرسی ڕاگەیاندن

( بارش تۆنجەک ) بەرپرسی عیلاقاتی کۆمەڵە کوردییەکان
( دیبۆرا ڤان لۆڤرن ) بەرپرسی عیلاقاتی کۆمەڵەی بلجیکی
کە تێیدا چەند پرسێک گفتوگۆیان لەبارەوە کرا و، ئامانج و ستراتیژی رەوەندی کوردستانی هەڵوەستەی لەسەرکرا.

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١١ی ٢ی٢٠٢٤، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا، بە ئامادەبوونی بەرپرسی ناوەند و دەستەی کارگێڕی، کۆبوونەوەیەکی فراوانیان بۆ ڕەوەندی کوردستانییان لەو شارە ڕێکخست.

سەرەتای کۆبوونەوەکە خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان و، دواتر باسێک لەسەر ئامانج و ستراتیژی ڕەوەندی کوردستانی کرا، هەروەها هەڵوەستە لەسەر پێکهاتەی کۆنفدراسیۆن کە لە فدراسیۆن، ناوەندەکان، کۆمەڵە و ڕێکخراوەکان دەبینێتەوە کرا و، پێوستی و هامەهەنگی لەنێوان ئۆرگانەکاندا باسکرا.

تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە، ئەرک و ستراتیژی ناوەندەکە لەچەند خاڵێکدا ڕوونکرانەوە و دواتر چەند داواکارییەک خرانەڕوو، کە پەیوەستبوون بە کار و چالاکییەکان، هەروەها هەماهەنگی پەیوەندی لەگەڵ لایەنەکانی پەیوەندار جەختی لێکرایەوە.

جێی باسە، جگە لە ئەندامانی رەوەندی کوردستانی، ژمارەیەک لە کوردستانیانی شاری برۆکسل و دەووربەری لەگەڵ نوێنەری پارت و لایەنە سیاسی و کۆمەڵە و رێکخراوەکان بەشداریان لەو کۆبوونەوە فراوانەدا کرد، لەو نێوەندەشدا هاوکاری و کارکردنی پێکەوەیی کوردستانیان لە پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان دووپاتکرایەوە.

ڕەنگە بە دڵت بن