شاندێکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نەرویج سەردانی شارەداری کۆموونی شیپت ۆت-یان کرد و لەگەڵ سەرۆک شارەوانییەکەیدا کۆبوونەوە.
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٩/٠٢/٢٠٢٢٤، شاندی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نەرویج، سەردانی کۆموونی شیپت ۆتیی وڵاتی نەرویجیان کرد و، چاویان بە خاتوو سیسیلیە ئاگنالت شارەداری کۆموونی شیپت ۆت کەوت و لەگەڵیدا کۆبوونەوە.
لەوۆبوونەوەدا، باسی ڕەوەندی کوردستانی و پرسی لۆبی و دۆستایەتی و پەوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی نەرویج کرا.
شیاوی باسە، شاندەکە بریتیبوون لە دکتۆر نورەدین خۆشناو کوردیناتۆری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، مەسعوود ناسری بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نەوری، عەبدولباقی حوسێنی نووسەری بەتوانا و کەسایەتی نیشتمانپەروەری ڕۆژئاوای کوردستان، هەروەها ئازاد ئەحمەد جێگری بەرپرسی ناوەند.