ناوەندی ئۆتاوا داوایەک لە کوردانی دانیشتووی ئۆتاوای کەنەدا دەکەن

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ئۆتاوا، لە کۆبوونەوەیەکیاندا پشتگیری خۆیان بۆ خانمە کاندیدێکی کورد، کە دەستنیشانکراوی حزبی کۆنسێرتیتفی کەنەدایە بۆ پەرلەمانی ئەو وڵاتە راگەیاند.

رۆژی شەممە، رێکەوتی ٢٤/٠٢/٢٠٢٤ ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ئۆتاوا، لە کۆبوونەوەیەکیاندا، پشتگیری تەواوی خۆیان بۆ خانمە کاندیدی کورد ئاشتی وەیسی راگەیاند و، داواش لە کوردانی دانیشتووی شاری ئۆتاوا دەکەن، کە لە بازنەی ئۆتاوا وێست هەستن بە بەرپرسیارێتی و کورد پەروەری خۆیان، دەنگ بە ئاشتی خان بدەن تا سەرکەوتنی ئاشتی خان ببێتە سەرکەوتنی هەموو کورد لەو وڵاتە.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا پێشوازییان لە باربرا باڵ کرد بۆ هەمان مەبەست، کە ناوبراویش خۆی کاندید کردووە بۆ ئۆتاوا نۆرس، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ئۆتاوا پشتگیری تەواوی بۆ دەربڕی.

جێگای ئاماژەیە، هەردوو کاندید خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی و زۆر سوپاسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانیان کرد بۆ پشتگیری کردنیان و ئەو میوانداری و پێشوازییەی لێیان کراوە و، لەو کار و چالاکییانەی کە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ئۆتاوا لە ڕابردوودا و لە بەرژەوەندی کوردستان و وڵاتی کەنەدا ئەنجامیان داوە.

ڕەنگە بە دڵت بن