کۆنفدراسیۆن پرسە و سەرخۆشی لە بنەماڵەی پۆڵا نانەوازادگان دەکەن

کۆنفدراسیۆن پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی پۆڵا نانەوازادگان دەکەن

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، پەیامی پرسە و سەرەخۆشی خۆیان ئاڕاستەی شاعیر و سیاسەتمەداری کورد پۆڵا نانەوازادگان دەکەن، کە بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کردووە.

دەقی پەیامەکە:
پەیامی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بۆ کۆچی دوایی شاعیر و سیاسەتمەدار پۆڵا نانەوازادەگان.
دڵگرانین بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی شاعیر و سیاسەتمەدار پۆڵا نانەوازادەگان، کە بە هۆی نەخۆشی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.
کاک پۆڵا کەسایەتییەکی ناسراوی نێو خەڵکی مەهاباد و لەنێو کۆمەڵە فەرهەنگی، ئەدەبی و سیاسییەکانی کوردستان و هاوکات شاعیر و نووسەر، نیگارکێش و کەسێکی دڵسۆز بۆ کورد و کوردستان بوو.
کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بەم بۆنە دڵتەزێنەوە، پرسه و سەرەخۆشی خۆی بۆ بنەماڵه و کەس و کاری یاد زیندوو کاک پۆلا دەردەبڕێت و خۆمان بە بەشداری خەمتان دەزانین.
هیوادارین رۆحی شاد و ئارام بێت و بنەماڵە و هەموو ئازیزانی سەلامەت بن.

کۆنفدراسیۆنی ڕەوندی کوردستانی
27.02.20224

ڕەنگە بە دڵت بن