ئەڵمانیا: بەرپرسی ناوەندی بەرلین بەشداری سیمینارێکی تایبەت بە کورد کرد

بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بەرلین بەشداری سیمینارێک دەکات، کە تێیدا چەندین کەسایەتی لیکۆڵەری ئەمریکی و فەرەنسی و نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا تێیدا بەشداربوون.

رێکەوتی ١.٣.٢٠٢٣ دکتۆر دلێر بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بەرلین، بەشداری سیمینارێکی کرد، کە لەلایەن کۆمەڵەی ئەکادیمی کوردی هەستابوون بە ئەنجامدانی لەسەر کورد و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ناونیشانی: “دونیا لە تێڕوانینی نوێ، بەرنگاری، گۆڕانکاری و تێڕوانینی کوردی”.

سیمینارەکە لە هۆتێلی رۆسی بەڕێوەچوو و تێیدا کەسایەتییەکی زۆری جیهانی داوەتکرابوون، کە بریتی بوون لە کەسانی دیاری سەنتەری لێکۆڵینەوەی ئەمەریکی و فەرەنسی، وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا و چەند رۆژنامەوانێک. سەرەتا هەریەکە لە بەشداربوان تێڕوانین و بۆچوونی خۆیان دەربڕی. دواتر لەسەر شێوازی دیالۆگ بەڕێوەچوو لەگەڵ پرسیاری بینەران.

رۆژی یەکەمی کۆنفرانسەکە بەوە کۆتایی هات، کە هەمووان جەختیان لەسەر یەکڕێزی لایەنە سیاسییەکانی کوردی دەکردەوە، بەتایبەتی لە کوردستانی باشوور. هەروەها جەختی زۆریشیان لەسەر پاراستنی ئەم هەلەی ئێستای لەبەردەستدایە دەکردەوە، دواتر داوا کرا ئاسانکاری لە نێوان سنووری کوردستانی باشوور و رۆژئاوا بکرێت، هاوکات بابەتی نەهێشتنی گەندەڵی پرسێکی دیکەی سیمینارەکە بوو، کە زۆر جەختی لێکرایەوە.

جێی باسە بەشداربووان دۆستی کورد بوون و هەموو تێڕوانینەکانیان بۆ سەرکەوتنی کورد بوو.

ڕەنگە بە دڵت بن