بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-برۆکسل بە یاوەری ئەندامانی دەستەی گارگێڕی ناوەندەکە، سەردانی خانەوادەیەکی کوردی دیاری بەلجیکایان کرد، ئەوانیش بڕیاریان دا ببنە ئەندامی ناوەندەکە و لە ژێر چەتری ناوەندەکەدا کار و چالاکییەکانیان ئەنجام بدەن.
ناوەندی برۆکسل
ڕێکەوتی (3/3/2024) بە سەرپەرشتی جهانگیر عالی دۆڵەمەری بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-برۆکسل و بە هەماهەنگی لەگەڵ مستەفا شاکر بەرپرسی پەیوەندییەکان، خاتوو لاوا ئەحمەد بەرپرسی ئافرەتان، فەرشاد کرماشانی بەرپرسی وەرزشی ناوەند، شوان ئەحمەد بەرپرسی ڕاگەیاندن، سەردانی ماڵی خەزال پەکەریان کرد، کە خانەوادەیەکی کوردپەروەر و تێکۆشەری باکووری کوردستانن و له شاری لیژ-ی بەلجیکا دەژین، لەلایەن ئەو خانەوادەوە بە گەرمی پێشوازییان لێکرا.
دەستەی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی، سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاڕاستەی ئەو ماڵە کورد پەروەرە کرد. دواتر باسیان لە کار و چالاکییەکانی ناوەندەکە کرد، لە بەرامبەریشدا ئەو خانەوادە بە هەستێکی کوردپەروەرانەوە پاڵپشتی خۆیان بۆ ناوەندەکە دەربڕی، هاوکات ئەندام بوونیان لە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-برۆکسل ڕاگەیاند.
جیگای باسە، کە خاتوو خەزال پەکەر، یەکێکە لە ئافرەتانی هەرە چالاک و تێکۆشەر لە ناوچەی ڤالونیاـ بەلجیکا بۆ کاری کۆمەڵایەتی ئافرەتان، وەک سۆسیال ئاسیستنت هاوکاری و یارمەتی پەنابەران دەکەن. هەروەها ئاریان پەکەر وەک نووسەر، شاعیر، موسیکژەن و فێرکردنی زمانی کوردی وەک زمانی دایک خەبات دەکات.